رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
هالاند چه‌ند نهێنییه‌كی خۆی ئاشكرا كرد
ئیرلینگ هالاند، هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، له‌باره‌ی خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنس لیگ و جیاوازیی نێوان خولی ئه‌لمانیا و ئینگلته‌را، لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیی دا.
ئیرلینگ هالاند، له لێدوانێكی مێدیاییدا كه رۆژنامه‌ی زه سه‌ن گواستوویه‌تییه‌وه، ده‌ڵێ: پێشكه‌وتن و بردنه‌وه‌م له یاری و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان ده‌وێ، ده‌مه‌وێ كاتێكی به‌چێژ به‌سه‌ر ببه‌م، خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانم خۆش ده‌وێ.
ئه‌و یاریزانه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: هه‌مووان ئه‌مه ده‌زانن كه ده‌یڵێم، بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگیش خه‌ونێكی گه‌وره‌یه بۆ من.
هالاند سروودی چامپیۆنس لیگی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی داناوه و وه‌كوو ئه‌لارمی له‌خه‌وهه‌ستانی به‌یانیان، هه‌موان ئه‌وه ده‌زانن، له‌و رووه‌وه یاریزانه نه‌رویژییه‌كه ده‌ڵێ: ئه‌و كاته‌ی به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستم، گوێم له‌و گۆرانییه ده‌بێ و گوێ له‌و دروشمه ده‌گرم، چامپیۆنس لیگ باشترین پاڵه‌وانیه‌تییه لای من، به‌رده‌وام خۆشم ده‌وێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: خه‌ونی هه‌موو یاریزانێك ئه‌وه‌یه ببێته باشترین، به‌ڵام بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه، ته‌نیا بیر له هه‌نگاوی داهاتوو ده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو رۆژێك هه‌وڵ ده‌ده‌م له رۆژی پێشتر كه‌مێك باشتر بم، ئه‌مه بۆ یارمه‌تیدانی یانه‌كه گرنگه، دوای ئه‌وه‌ش شتی تر دێ. ئه‌و یاریزانه كه له خولی ئه‌ڵمانیاوه چووه‌ته پرێمه‌ر لیگ، له جیاوازیی نێوان ئه‌و خوله‌دا، ده‌ڵێ: یاریكردن له پرێمه‌ر لیگ جیاوازه له هه‌ندێ شت، به‌ڵام هه‌ردووكیان (خولی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی) زۆر نایاب و به‌هێزن.
وتیشی: خولی ئینگلیزی به ڕیتمێكی جه‌سته‌یی زیاتره، خولێكی نایابه، له هه‌ر چركه‌یه‌كدا چێژی لێ وه‌رده‌گری، به‌رده‌وام سه‌یری ئه‌و خوله‌م كردووه و كه ئێسته لێره بۆ من زۆر خۆشه، زۆر یانه‌ی باش لێر سه‌رنجیان ڕاكێشاوم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: هه‌موو یاریییهك زۆر سه‌خته لێره، ناشزانی یارییه‌كه چۆن ده‌بێ و چی لێ دی، چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی لێیه و ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه پێم خۆشه.
كانتی، بۆنده‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
نگۆلۆ كانتی، یاریزانی فه‌ره‌نسی، ئۆفه‌ری یانه‌ی چێڵسی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
بۆندی كانتی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی له هاوینی 2023ـدا كۆتایی دێ، له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی داهاتووشه‌وه، ده‌توانێ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه‌دا بكا.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه كارگێریی پێشووی یانه‌ی چێڵسی، ئۆفه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م نگۆلۆ كانتی، تا بۆ سێ ساڵی دیكه بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی چواره‌میش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كارگێڕیی یانه‌كه جیاوازه، تۆد بۆیلیی خاوه‌نی نوێی یانه‌كه، بۆندی دوو وه‌رزی خستووه‌ته به‌رده‌م كانتی، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی سێیه‌میش.
كانتی ئه‌م بۆنده‌ی ئێسته‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، چونكه بۆندێكی 4 وه‌رزه‌ی ده‌وێ، هه‌روه‌ك ئاماده‌یه تا وازهێنان له یانه‌ی چێڵسی یاری بكات. یانه‌ی چێڵسی، له كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی كانتی، ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو گرتووه، كه تووشی پێكان ده‌بێ، بۆیه ده‌ترسێ و بۆندی 4 ساڵی پێشكه‌ش نه‌كردووه.