سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگا ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (ریال مه‌درید ـ ریال مایۆركا) كات 03:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ، (ئێڵچی ـ ئاتڵێتیك بلباو) كات 05:15 خوله‌كی ئێواره‌، (خیتافی ـ ریال سوسیداد) كات 07:30ـی ئێواره‌، (ریال بێتیس ـ ڤیاریال) كات 10:00ـی شه‌و.

* كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ریال مایۆركا بانگهێشت نه‌كراوه‌، پێشبینی ده‌كرێت له‌ شوێنی ئه‌و ماریانۆ دیاز یاریی بكات.

* رۆژنامه‌ی ماركا: ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی كه‌ریم بێنزێما، لێدانێكی دیكه‌ی قورسی به‌ركه‌وت و ئیدیر میلیتاوی به‌رگریكاری بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر مایۆركا له‌ده‌ست داوه‌ و زه‌حمه‌ته‌ بۆ یاریی دواتریش بگه‌ڕێته‌وه‌.

* كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ركمان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مایۆركا ئاسان نابێت، به‌ڵام متمانه‌م به‌ یاریزانه‌كانم هه‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تی پلانه‌كانم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

* خاڤێر ئاگێری راهێنه‌ری مه‌كسیكی یانه‌ی مایۆركا: ئێمه‌ به‌رامبه‌ر باشترین یانه‌ی جیهان یاریی ده‌كه‌ین، به‌ڵام یاریزانه‌كانم ده‌توانن له‌ نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ ئاستێكی باش ده‌ربكه‌ون.

* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی) ئه‌م یارییانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن: (ئاتاڵانتا ـ كریمۆنیزی) كات 01:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ، (لیچی ـ مۆنزا) كات 04:00ـی ئێواره‌، (ساسۆلۆ ـ ئۆدێنزی) كات 4:00ـی ئێواره‌، (بۆلۆنیا ـ فیۆرێنتینا) كات 04:00ـی ئێواره‌، (لازیۆ ـ هێڵاس ڤیرۆنا) كات 07:00ـی ئێواره‌، (یوڤێنتۆس ـ سالیرنیتانا) كات 09:45 خوله‌كی شه‌و.

* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا (بۆندزلیگا) ئه‌م یارییانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن: (كۆڵن ـ یونیه‌ن به‌رلین) كات 04:30ـی ئێواره‌، (فرایبۆرگ ـ بوروسیا مونشنگلادباخ) كات 06:30ـی ئێواره‌.

* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا (لیگ وه‌ن) ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (ستراسبێرگ ـ كلیرمۆن  فۆت) 02:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ، (ئانجی ـ مۆنپێلێ) كات 04:00ـی ئێواره‌، (تۆڵۆز ـ ستاد ریمس) كات 04:00ـی ئێواره‌، (ئاجاكسیۆ ـ نیس) كات 04:00ـی ئێواره‌، (لۆریان ـ نانت) كات 04:00ـی ئێواره‌، (رین ـ ئۆكسێر) كان 06:05 خوله‌كی ئێواره‌، (مۆناكۆ ـ لیـــۆن) كات 09:45 خوله‌كی شه‌و.

* ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ خولی نایابی تۆپی پێی توركیا: (سیڤاس سپۆر ـ ئیسته‌نبوڵ سپۆر) كات 05:00ـی ئێواره‌، (قاسم پاشا ـ گاڵاته‌سه‌رای) كات 08:00ـی شه‌و، (قه‌یسه‌ری سپۆر ـ ئانتالیا سپۆر) كات 08:00ـی شه‌و، (غازی عه‌نتاب ـ عیمرانی سپۆر) كات  08:00ـی شه‌و.

* سه‌رجه‌م یانه‌كانی به‌ریتانیا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیان بۆ كۆچی دوایی شاژنه‌ ئه‌لیزابێسی دووه‌م ده‌ربڕی و وێنه‌ و ئه‌كاونته‌كانیان بۆ ڕه‌ش و سپی گۆڕی، جگه‌ له‌ ئه‌كاونتی یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندی كه‌ ته‌نیا به‌ بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی سكۆتله‌ندا راگه‌یاندنی دواخستنی یارییه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌ و هیچی دیكه‌یان له‌ باره‌ی مردنی شاژن نه‌نووسی.