رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
كێشه‌ی نێوان ئمباپێ و حه‌كیمیش ئاشكرا كرا
ڤیدیۆیه‌كی دزه‌پێكراوی وه‌رزی ڕابردوو، كێشه و ناكۆكیی نێوان كیلیان ئمباپێ و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئاشكرا ده‌كا.
رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه وێنه و ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكراوه له پرایم ڤیدیۆ، ده‌رده‌كه‌وێ كه ئمباپێ له حه‌كیمی تووڕه‌یه له‌وه‌ی له یه‌كێك له تۆپه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی باش پاسی ناداتێ.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆیه، ده‌رده‌كه‌وێ كه گفتوگۆی نێوان هه‌ردووكیان به جۆرێك بووه، كه ئمباپێ ڕه‌خنه‌ی لێ گرتووه و ئه‌ویش وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌كت هه‌یه و كاره‌كه به‌و جۆره‌یه، من داوای لێبوردن ده‌كه‌م، ئمباپێ ده‌ڵێ پێویست ناكا كه خه‌مبار و داوای لێبوردن بكه‌ی، تۆپێكی باش بنێره.
بۆ بیرهێنانه‌وه و باسكردن، حه‌كیمی هاوڕێیه‌كی نزیكی ئمباپێیه، له‌و كاته‌وه‌ی به‌رگریكاره مه‌غریبییه‌كه چووه‌ته پاریس، زۆر جار هه‌ردووكیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه پێكه‌وه ده‌ركه‌وتوونه و بینراون.
پاریس سان جێرمان ئه‌مساڵ به هێزێكی زۆره‌وه له ئاستی ناوخۆیی و كیشوه‌ریش چووه‌ته نێو كێبه‌ركێكانه‌وه، له خولی وڵاته‌كه‌ی سه‌رلیستی یانه‌كانی گرتووه، له قۆناغی گرووپه‌كانی چامپیۆنس لیگیش به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ، شكستی به یانه‌ی یوڤێنتوس گه‌یاند.
مۆدریچ: ریاڵ مه‌درید یاریزانێكی گرنگی له ده‌ست دا
یاریزانی كرواتی لۆكا مۆدریچ، له‌باره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه ده‌دوێ و ده‌ڵی یانه‌كه یاریزانێكی گرنگی له ده‌ست داوه.
لۆكا مۆدریچ، یاریزانی كرواتی، به وێبسایتی فه‌رمیی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ده‌ستمان به وه‌رزه‌كه كرد، تیپێكی زۆر باشمان هه‌یه، به‌ڵام له باره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاسته‌وه، یاریزانێكی زۆر گرنگمان له ده‌ست دا، كه كاسیمیرۆ بوو.
مۆدریچ ده‌ركی به‌وه كردووه، كه یاریزانی دیكه له یانه‌كه‌دا هه‌ن و ده‌توانن له‌و جێیه‌دا ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ن، چوامینی به شێوه‌یه‌كی زۆر باش خۆی گونجاندووه، هه‌روه‌ها كامافینگا وه‌رزی دووه‌میه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌كه و له وه‌رزی یه‌كه‌میش ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد. گوتیشی: كرووس ماوه‌یه‌كی زۆره لێره‌یه، ڤاڵڤێردی به شێوه‌یه‌كی زۆر باش له هه‌ر شوێنێكی یاریگه یاری ده‌كا، سیپایسیش زۆری پێشكه‌شی یانه‌كه كردووه، یاریزانی زۆر باشمان له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی یاریكردن هه‌یه.
مۆدریچ، ده‌شڵێ: من خوا به‌هره‌یه‌كی پێ داوم، به‌ڵام ده‌بێ خۆشت كاری له‌سه‌ر بكه‌ی، په‌ره‌ی پێ بده‌ی، زۆرتر بجووڵێی له‌وه‌ی پێویسته، به‌هره بێ كردار و هه‌وڵدان، واته‌ی نییه، پێویسته تۆ به جددی كار بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بیت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پێش كاتژمێرێك له واده‌ی مه‌شقه‌كان ده‌گه‌مه جێی دیاریكراو، نزیكه‌ی هه‌موو رۆژێك له‌وێ نانی ئیواره ده‌خۆم، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركارانی جه‌سته‌ش كار ده‌كه‌م و دواتر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا مه‌شق ده‌كه‌م.
ئه‌و ئه‌ستێره كرواتییه، گوتیشی: دوای ئه‌وه، بۆ توانای جه‌سته‌ییم، هه‌ندێ شت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركارانی توانای جه‌سته‌یی ده‌كه‌م، دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه تا كاته‌كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م به‌سه‌ر ببه‌م و منداڵه‌كانم بۆ قوتابخانه ئاماده بكه‌م، هه‌موو رۆژێك به‌م جۆره‌یه.