پۆڵ پۆگبا، یاریزانی فه‌ره‌نسیی یانه‌ی یوڤێنتوس، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی به‌رده‌وام بووه‌ته هه‌واڵی مێدیا وه‌رزشییه‌كان، به‌و هۆیه‌ی كه‌م كێشه و ئاریشه‌ی هه‌بووه، هه‌میشه هه‌وڵی ده‌ستخستنی له‌لایه‌ن یانه‌كانی دیكه‌وه دراوه و خۆیشی هه‌ندێ جار ویستوویه‌تی یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ، به‌ڵام ئه‌م جاره هه‌واڵه‌كه‌ی جیاوازه و بڕیاری نه‌شته‌رگه‌رییه، كه ڕه‌نگه له مۆندیالی دوور بخاته‌وه.
پۆڵ پۆگبا، ئه‌مجاره بڕیاری دا نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بكا بۆ لابردنی (كۆرۆژڵه)ی ئه‌ژنۆی راستی، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئابی ڕابردوو ڕه‌تی كردبووه‌وه ئه‌و كاره بكا، ئێسته‌ش كه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌كا، نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر دروست ده‌بێ كه ئایا ده‌توانێ به‌شداریی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022 بكا، كه له كۆتاییه‌كانی مانگی 11ـدا له قه‌ته‌ڕ ڕكه‌به‌رییه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، واته ته‌نیا دوو مانگ و نیوی ماوه.
ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری، راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتوس، ئاشكرای كردووه، كه پۆگبا ویستی مه‌شقه‌كانی بكا، به‌ڵام نه‌یتوانی و جێی هێشت، بۆیه بڕیاری دا كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بكا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له ئێستاوه پشتی پێ نابه‌ستێ و تا ماوه‌ی وه‌ستانی پێش مۆندیال، كه بڕیاره له 20ی نۆڤێمبه‌ر تا 18ی دیسێمبه‌ر بێ.
ڕاپۆرتی مێدیا ئیتاڵییه‌كان باسی له‌وه ده‌كه‌ن، چاكبوونه‌وه له‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی ئه‌ژنۆی پۆگبا، 6 تا 8 هه‌فته‌ی پێویسته، ئه‌وه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی تیمه‌كه‌ی دیدییه دیشامپ ده‌بێ بۆ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی نزیكی یانه‌كه‌ی، یوڤێنتوس ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی پۆگبا بڵاو ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا هێشتا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
پۆگبا له كۆتایه‌كانی مانگی حه‌وتی ڕابردوو، له‌و كاته‌ی یانه‌كه‌ی خۆی بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده ده‌كرد، تووشی پێكان هات، به‌ڵام ئه‌وكاته وای پێ باشتر بوو كه نه‌شته‌رگه‌ری نه‌كا و چاره‌سه‌ری فیزیایی و سروشتی وه‌ربگرێ، بۆیه 5 هه‌فته ئه‌و مه‌شق و چاره‌سه‌ری وه‌رگرت له نێو مه‌له‌وانگه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ راهێنانی توانای جه‌سته‌یی، به‌ڵام ئه‌وانه سوودیان پێی نه‌گه‌یاند و دواجار ناچار بوو بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری بدا.