دوو پاڵەوانی كورد لە قرقیزستان خەڵاتی برۆنز وەردەگرن

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

دوو یاریزانی لەشجوانی شاری هەولێر، فەرهاد عوسمان و یوسف عەلی میدیالیایەكی ئاستبەرز لە وڵاتی قرقیزستان وەردەگرن.

یەكێتی لەشجوانی، لقی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا پیرۆزبایی لەم دوو یاریزانە دەكات ئاماژەی بەوە داوە كە پاڵەوانی لەشجوانی ئاسیا فەرهاد عوسمان توانیویەتی پلەی سێیەم ومەدالیای برۆنز لەم پاڵەوانییەتە بەدەست بهێنێت و یوسف عەلییش توانیویەتی ببێتە خاوەنی مەدالیای رشتەی بەدی بڵدینگ.
سكرتیری یەكێتی لەشجوانیی شاری هەولێر، دانا جومعە پێی وایە ئەمە دەستكەوتێكی مەزنە بۆ شاری هەولێر بەگشتی و وەرزشوانان بە تایبەتی؛ دەبێتە هاندەرێكی باشیش بۆ وەرزشوانی دیكە تا بەشداری لە پاڵەوانییەتیە جیهانییەكاندا بكەن.
جێی باسە پاڵەوانیەتەكە لە رۆژی ٣ی ئەم مانگە لە وڵاتی قرقیزستاندا بەڕێوە چوو؛ دوانزە یاریزان بەشدارییان تێدا كرد.

ھەواڵی زیاتر