یاریزانێکی کورد خێراترین گوڵی لە خولێکی ئەورووپا تۆمار کرد


میرخاس دۆسکی كوره‌ كوردێكی شاری دهۆكه‌ خێراترین گۆڵی له‌ خولی چیكی تۆمار كرد و ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یاریزانی كوردیش ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆنفرانسلیگ یاری ده‌كات.

میرخاس دۆسكی کە لە یانەی سلۆڤاکۆی چیکی یاریی دەکات، دوای تێپەڕبوونی تەنیا 13 چرکە لە دەستپێکی یارییەکە گۆڵی لە یانەی سلاڤیا پراگ کرد. کە لەو یارییەدا هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسان بوون، له‌ دوای یارییه‌كه‌ش خه‌ڵاتی پیاوی یارییه‌كه‌ی پێبه‌خشرا.

میرخاس یاریی بۆ چەند یانەیەکی ئەڵمانی و نەمسایی کردووە و دوایین جاریش لەم هاوینە رووی لە یانەی سلۆڤاکۆی چێکی کرد.

یاریزانە کوردەکە بۆ ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی بەشداری کۆنفرانس لیگ دەکات و دەبێتە یەکەمین یاریزانی کورد عێراقی لە مێژوودا بەشداری لەم خولە بکات، بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە لە یەکەمین یاریی لە وەرزی نوێی کۆنفرانسلیگ رووبەڕووی یانه‌ی بێلێگرادی سڕبی ببنەوە.

میرخاس دۆسكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌ به‌رگری لای چه‌پ یاریی ده‌كات، پێشتر له‌ 2017 بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا واژۆ كرد، له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ كۆی 50 یاری 2 گۆڵی تۆمار كرد، دوای ته‌نیا یه‌ك وه‌رز بۆ یانه‌ی ئێگستۆری ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه‌، تا ئێستا 9 یاریشی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه‌.