- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له قۆناخی پاشكۆی پاڵاوتنی گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق، له یاریگه‌ی مه‌دینه له به‌غدا له كاتژمێر 06:00ـی ئێواره، یانه‌ی دهۆك و ناسریه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، براوه‌ی ئه‌م یارییه رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه.
- عه‌لی كۆچ سه‌رۆكی یانه‌ی فێنه‌رباهچه ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی زاره‌كی. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له پێنج خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داخراوه، به‌ڵام هێشتا گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له توركیا به‌رده‌سته.
- به گوێره‌ی ئاژانسه وه‌رزشییه‌كانی توركیا، خۆرخی خیسۆسی راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی فێنه‌رباهچه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له رازیكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌بووه.
- رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا: كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئۆفه‌ره‌كه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و یانه‌یه له‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ یاری ناكات، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه ئه‌م هاوینه كریستیانۆ ویستی مانچێسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت چونكه یانه‌كه بۆ چامپیۆنزلیگ سه‌رنه‌كه‌وتووه.
- رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا: ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی فێنه‌رباهچه له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بۆ یانه توركییه‌كه به‌ده‌ستهێنا، ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه زیاتر له 154 هه‌زار تویت بڵاوكرایه‌وه، به‌مه‌ش به‌های لۆگۆی فێنه‌رباهچه به رێژه‌ی 20% زیادی كرد.
- ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد:رۆناڵدۆ دەبێت خۆی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی تیپەکەمان بگونجێنێت، کاتێکیش ئەم کارەی کرد، ئەوا دەبێتە یاریزانی یەکلاکەرەوە کە هەر خۆی بۆ ئەوە دروست کراوە، ئێمە تیپەکەمان بە تەواوی بۆ ئەم وەرزە ئامادەکردووە، بەڵام رۆناڵدۆ لە کۆمەڵەکەمان دابڕا و پەیوەندی بە کەمپی مەشقی نەکرد و ئامادەکاریی نەکرد، هەموومان دەزانین ماوەی ئامادەکاریی چەندە گرنگە، بەڵام رۆناڵدۆ بەشداری نەکرد، ئێمە لە کاتی ئامادەکارییەکان کارمان لەسەر شێوازی نوێ کردووە و بەراورد بە وەرزی رابردوو لە هەموو رووێکەوە شێوازەکەمان گۆڕیوە.
- ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد: من دەبم بە هاوڕێی رۆناڵدۆ و هەندێکجاریش دەبمە راهێنەری، هه‌ندێك یاریزانم له خولی هۆڵەندیەوە هێناون بۆ مانچێسته‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئەم یاریزانانە نێودەوڵەتین، دووەمیش بەڕاستی لە چامپیۆنزلیگ بینیمان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، سێیەمیش توانای تاکەکەسیان هەیە و دەتوانن لە بەرزترین ئاستدا یاریی بکەن.
- سواتیک خانمە تێنسزانی پۆڵەندی لە قۆناغی سێیەمی گراندسلامی ئەمریکا، رووبەرووی لۆرین دەیڤیز خانمە تێنسزانی ئەمریکی بووەوە، توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بە کاتژمیرێک و 59 خولەک بە ئەنجامەکانی شەش سێ و شەش چوار بباتەوە. سواتیک بەم بردنەوەیە خۆی گەیاندە قۆناغی چوارەم و لەم قۆناغەش رووبەڕووی جول نیمێر خانمە تێنسزانی ئەڵمانی دەبێتەوە.
- كڤیتۆڤای چیكی له قۆناخی سێیه‌م رووبه‌رووی گاربین موگروزای ئیسپانی بووه‌وه، له سێتی یه‌كه‌م موگروزای ئیسپانی له تایبرێك و به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له سێتی دووه‌م كڤیتۆڤای بیست و یه‌كه‌مینی جیهان به ئه‌نجامی شه‌ش سێ ئه‌نجامی سێته‌كانی یه‌كسان كرده‌وه، له دواین سێتی یارییه‌كه دیسانه‌وه سێتهكه رۆشته تایبرێك ئه‌مجاره پیترا كڤیتۆڤا حه‌وت شه‌ش بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و گه‌یشته قۆناخی چواره‌می تێنسی ئه‌مریكای كراوه، له‌وێش رووبه‌رووی جێسیكا پیگۆلای ئه‌مریكی ده‌بێته‌وه.