پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لە گەڕی سێیەمی لالیگا یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو له‌ كاتژمێر 08:30ـی شه‌و میوانداریی ڤایادۆلید دەکات.
  • چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: یارییەکه‌ی ئه‌مشه‌و سەختە و پێویستە بەباشی دەربکەوین، زۆر گرنگە بە خێراترین کات گۆڵێک بکەین. هیواداربووم سیلڤا بگوازینەوە، بەڵام ئەمە سەختە چونکە چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ کۆتایی مێرکاتۆ، لەبارەی ئۆبامیانگ و دێپای ئەگەرێک هەیە بە رۆیشتنی یەکێکیان، ئەگەر هەیە لەم چەند رۆژە شتێک رووبدات، برایسوەیت دەزانێت کە پێویستە بڕوات، راستە گرێبەستی لەگەڵ بارسا ماوە، بەڵام بەروونی دیارە کە ئێمە پشتی پێ نابەستین.
  • چاڤی هێرناندێز: لە چامپیۆنزلیگ کەوتینە کۆمەڵەیەکی زۆر قوڕس، دەتوانم بڵێم قوڕسترین کۆمەڵەمانە لە ماوەی دوازدە ساڵی رابردوو، پێویستە رکابەری بکەین و ببەینەوە، ئێمە بە سەیرکردنی تیپی بەرامبەر و دۆخی یاریزانەکان لە یارییەکان گۆڕانکاری لە تاکتیکی خۆمان دەکەین.
  • بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ناوی كۆندی له‌ ئه‌نجوومه‌نی لالیگا تۆمار كردووه‌ و به‌شداریی دوایین راهێنانه‌كانی كردووه‌ و بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤایادۆلید ئاماده‌ ده‌بێت.
  • ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕی سێیه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ شاری بارسێلۆنا له‌ كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ئیسپانیۆل.
  • كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: بەبێ هیچ گومانێک ئێستا کەریم بێنزێما باشترین یاریزانی جیهانە لە شوێنی خۆی و شایستەی بردنەوەی خەڵاتەکانە، کرووس و رۆدریگۆ بەباشی راهێنانەکانیان کردووە، ئه‌گه‌ر ئاسێنسیۆ بڕوات گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکی دیکە ناکەین، چونکە پیویستمان نییە، هەتا کۆتایی بازاڕی گواستنەوەکانیش هەموو ئەگەرێک هەیە، ئەگەر بمێنێتەوە ئەوا هاوکارمان دەبێت، ئەگەر بشڕوات ئەوە بڕیاری خۆیەتی و رێزی لێ دەگرین، به‌ڵام سیبایۆس لەگەڵمان دەمێنێتەوە، ئێمە دڵخۆشین، رۆدریگۆ لەم وەرزە یاریزانی سەرەکی دەبێت و رۆڵێکی گرنگی دەبێت.
  • فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵیا: یانەکانی چێڵسی و لێستەر سیتی لەسەر گواستنەوەی وێسلی فۆفانا بەرگریکاری فەرەنسی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ درێسی بلوز لەبەر دەکات، دەبێتە گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژوو، گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2028 دەبێتە موڵکی یانەی چێڵسی.
  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ پرێمه‌رلیگ ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: ئاستۆن ڤیلا ـ وێستهام یونایتد 16:00، ولڤرهامتن ـ نیوكاسڵ 16:00، نۆتینگهام ـ تۆتێنهام 18:30.
  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی) ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (هێلاس ڤیرۆنا ـ ئاتڵانتا) 19:30، (سالێرنیتانا ـ سامپدۆریا) كات 19:30، (فیۆرێنتینا ـ ناپۆلی) 21:45، (لیچی ـ ئیمپۆلی) 21:45.
  • ئه‌مڕۆ له‌ خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا (لیگ وه‌ن)، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی له‌ كاتژمێر 21:45 خوله‌ك میوانداریی مۆناكۆ ده‌كات.