رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
نهێنییه‌كانی ڕۆناڵدۆ ئاشكرا ده‌كرێ؟
بڕۆنۆ فێرناندێز، یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، كه هاووڵاتیی ڕۆناڵدۆیه، له‌باره‌ی كریستیانۆوه و دوا و ڕه‌تی كرده‌وه نهێنییه‌كانی ئاشكرا بكا.
چه‌ندان ڕاپۆرت باس له‌وه ده‌كا، كه ڕۆناڵدۆ خواستی زۆری له‌وه‌یه كه ئه‌م هاوینه ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد جێ بهێڵێ و بچێته یانه‌یه‌ك، كه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی چامپیۆنس لیگ بكا، له كاتێكدا یانه‌كه‌ی ئێسته‌ی به‌شداری نابێ له چامپیۆنس لیگی داهاتوو.
ئه‌و یاریزانه به تۆڕی ئێلێڤن سپۆرتسی راگه‌یاندووه، كه شتێك، یان زیاتر له‌باره‌ی داهاتووی ڕۆناڵدۆوه ده‌زانێ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سێك نییه له‌و رووه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه قسه بكا.
بڕۆنۆ فێرناندێز، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه ئێسته ڕۆناڵدۆ یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یوناینده، ئه‌و كه‌سێكی هێمنه و به‌م نزیكانه ئه‌و قسه‌یه ده‌كا، كه یانه‌كه جێ ده‌هێڵێ، یان ده‌مێنێته‌وه.
بۆ بیرهێنانه‌وه، ڕۆناڵدۆ له یاریی نێوان مانچسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول، له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ بوو، له‌و یارییه‌ی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له گه‌ڕێ سێیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی كرا و له خوله‌كی 86 یارییه‌كه‌وه به‌شداریی پێ كرا، یانه‌كه‌یشی یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ برده‌وه.
دی یۆنگ مامه‌ڵه‌یه‌كی نامۆی كرد
یاریزانی هۆڵه‌ندی فرێنكی دی یۆنگ، كه یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی به‌رشلۆنه‌یه، ئه‌مجاره هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌یر و نامۆی له‌باره‌ی چوونی بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كرد.
دوێنێ سێشه‌ممه 23/8/2022، فرێنكی دی یۆنگ، لایكی له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه كرد، كه له ئینستاگرام بڵاو كراوه‌ته‌وه و یاریزانی به‌ڕازیلی كاسیمیرۆ ده‌گاته یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆردی تایبه‌ت به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه گرێبه‌ستی مانچسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ كاسیمیرۆ واته‌ی ئه‌وه نییه له بۆندی دی یۆنگدا بووه‌ستێ، به‌ڵكوو ئیریك تین هاگی راهێنه‌ر، سوور و پێداگره له‌وه‌ی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه هۆڵه‌ندییه‌دا واژۆ بكه‌ن و له‌م وه‌رزه‌دا سوود له تواناكانی وه‌ربگرن.
مانچسته‌ر یونایتد، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه هۆڵه‌ندییه له دانوستاندایه، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، دی یۆنگ پێی باشتره له به‌رشلۆنه بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌رشلۆنه خوازیاره ده‌ستبه‌رداری بێ و به پاره‌كه‌ی یاریزانی دیكه بباته ریزه‌كانیه‌وه، هاوكات مووچه‌یه‌كی زۆری هه‌یه و ده‌یه‌وێ له‌و مووچه‌یه‌ی رزگار بێ.
هاوكات مانچسته‌ر یونایند، بڕی ته‌واوی بۆنده‌كه به به‌رشلۆنه دا، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه تا ئێسته رازی نییه بچێته به‌رشلۆنه.