دێپای ڤیدیۆی ماڵئاوایی له‌ به‌رشلۆنه ‌تۆمار ده‌كات

میمفێس دێپای، یاریزانی هۆڵه‌ندیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ سه‌روبه‌ندی جێهێشتنی یانه‌كه‌یدایه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا.

بۆندی دێپای، له‌ هاوینی ساڵی 2023 ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ كۆتایی دێ، به‌ڵام هه‌ردوو ئێسته‌ خواستیان له‌وه‌یه‌ لێك جیا ببنه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رشلۆنه‌ پێویستی به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی یاریزانانیه‌تی، هاوكات یاریزانه‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ش به‌ دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ به‌شدارییه‌كی ڕێكخراوی له‌ یارییه‌كاندا هه‌بێت.
به‌پێی به‌رنامه‌ی چێرنجیتۆی ئیسپانی، دێپای گرته‌ڤیدیۆی ماڵئاوایی له‌ به‌رشلۆنه‌شی تۆمار كردووه‌.
پێشتر راگه‌یاندرا، یانه‌ی یوڤێنتوس ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ له‌باره‌ی دێپایه‌وه‌ بگاته‌ ڕێككه‌وتن، چونكه‌ به‌رشلۆنه‌یش ده‌یه‌وێ ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ جۆلیس كۆندی، تۆمار بكا، كه‌ بۆندی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌ كردووه‌ و ناتوانێ ناوی تۆمار بكا.
تۆڕی سكای سپۆرت بڵاوی كردبووه‌وه‌، كه‌ بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ نزیك بوو له‌ ته‌واوكردن، به‌ڵام هه‌موو شتێك وه‌ستا، به‌هۆی داخوازیی زۆری دارایی یاریزانه‌كه‌وه‌.
دێپای مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه‌، بۆنده‌كه‌ بۆ دوو ساڵ بێ، به‌ مووچه‌ی 6 تا 7 ملیۆن یۆرۆ.
ئه‌م كاره‌، وا له‌ یوڤی ده‌كا، به‌ دوای جێگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌دا بگه‌ڕێ، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌رناوتۆڤیچی 28 ساڵی پۆلۆنیا و ئه‌ركادیۆسی ئۆملیمپیك مارسیلیا، كه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان دوو ساڵ پێش ئێسته‌، یوڤی ده‌یویست ده‌ستی بخا.

ھەواڵی زیاتر