دوای ئه‌وه‌ی ستافێکی ئەکادیمی کە ئامادەییان نیشاندا بەرپرسیارێتی یانەی ڕانیە وەربگرن، به‌ڵام ڕێگریان لێ‌کرا و ئەوانیش بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
ستافه نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی رانیه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌موو پێشنیازه‌كانیان بۆ پێشخستن و راستكردنه‌وه‌ی یانه‌كه له لایه‌ن حكوومه‌ت و حیزبه‌وه پێشوازی لێنه‌كراوه و ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه له راگه‌یاندراوێكدا بۆ رای گشتی نووسیویانه: وەرزشوانانی نائومێدکراو، بە نیگەرانیەوە لە دۆخی یانەی وێرانکراوی رانیە دەروانین، پێمان وایە ڕانیە شایەنی ئه‌و دۆخه نییه كه به‌رامبه‌ری ده‌كرێت و بەتەواوی فەرامۆشکراوە، سەرەرای بۆشایی یاسایی لە دەستەی کارگێری یانەدا، کە دەستلەکارکێشانەوەی کردووە و یانەکەش سەرچاوەی داهاتی نییە و هیچ لایەن و ستافێک ئامادەنیە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌وان پرۆژه‌یان ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی یانه‌كه سه‌رله‌نوێ ڕێكبخه‌نه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: لە چوارچێوەی هەوڵەکان لە ماوەی مانگی رابردوو چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەسۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی لە پیناو شکۆی رانیە، تاکە ستافی هەمەرەنگین کە ئامادەییمان نیشانداوە ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرین بە پرۆژەیەکی واقعیانە و درێژخایەن، دوای گفتووگۆ لەگەڵ حکومەت و حزب، کە بەرپرسی ئەو پرۆسەیەن، ئێمه ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو شتێكمان خسته ئه‌ستۆی خۆمان، به‌ڵام ئه‌و ئه‌م پێشنیازانه لەلایەن حزب و حکومەتەوە جێی دڵنیایی نەبووە و رەتکراوەتەوە، هەربۆیە ئێمە کشانەوەی خۆمان لەو پرۆسەیە ڕادەگەیەنین.
له ئێستادا تەواوی سەرۆک و دەستەی سەرپەرشییاران و ڕاھێنەرانی یانه‌ی رانیه دەستیان لەکارکێشاوەتەوە دیار نیە ئاخۆ یانەکە دەتوانێت بەشداری خولی پلەیەکی کوردستانی ئه‌مستاڵ ده‌كه‌ن یان نا.
ده‌ڤه‌ری رانیه هه‌زارن وه‌رزشوان و سه‌دان یاریزانی لێیه، كه به‌شێویه‌ك عه‌شقی وه‌رزش و تۆپی پێن هه‌ژمارناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه ئه‌م ده‌ڤه‌ره له رووی وه‌رزشه‌وه پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه نه‌دیووه، كه له ئاست هیوا و خۆزگه‌ی ئه‌وانبێت، له ئێسته‌دا ئه‌و ده‌ستیه هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌كانی وه‌رزشی یانه‌ی رانیه بگرنهدست و به‌شێویه‌كی سه‌رده‌میانه و جوان خزمه‌ت بكه‌ن.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته داستان ساڵحی كاپتن و گۆڵپارێزی یانه‌ی رانیه ده‌سته‌وانه‌كانی سووتاند و بریاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌وه‌رزش دا، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یك بوو له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بێئومێدیه‌ی له پێشكه‌وتنی شاره‌كه‌ی هه‌یه.
ستافه تازه‌كه كه ئاماده‌یان نیشانداوه ئه‌ركی یانه‌كه له‌م دۆخه خراپه بگرنه‌خۆ پێشنیاره‌كانیان له‌م چه‌ند خاڵه خستووه‌ته‌ڕوو.
1ـ ئاماه‌ین به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه له ئه‌ستۆ بگرین.
2ـ له‌ئه‌ستۆگرتنی تێچووی خه‌رجی یانه‌كه ئه‌ركی ستافه‌كه‌مان ده‌بێت به‌پشتیوانی هه‌موولایه‌ك.
3ـ به‌رپرسین له واژووكردنی گرێبسه‌ته‌كان كه بڕێكی زۆره و له رووی یاسایه‌وه ته‌نها ستاف به‌رپرسه.
دوای ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌درایه‌وه بۆیه ستافی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی رانیه كه له 8 كه‌س پێكهاتبوون ده‌ستیان له كارگێری یانه‌كه كێشایه‌وه.