رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
چێڵسی پێ له‌سه‌ر ده‌ستخستنی ئۆبامیانگ داده‌گرێ
ڕاپۆرتی میدیا ئیسپانییه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه یانه‌ی چێڵسی هه‌وڵ ده‌دا بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی گاپۆنی پیێر ئیمریك ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌دا واژۆ بكا، ئه‌و كاره‌شی بۆ ماوه‌كانی داهاتوو داناوه.
یانه‌ی چێڵسی، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، ڕایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێ بۆند له‌گه‌ڵ ئۆبامیانگی 33 ساڵاندا واژۆ بكا و ده‌یه‌وێ ئه‌و كاره له ماوه‌ی هاوینه‌دا بكا، ئه‌وه‌ش بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی رۆمێلۆ لۆكاكۆ و تیمۆ فێرنه‌ره.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئۆبامیانگ خواستی بۆ مانه‌وه‌ی له به‌رشلۆنه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له كێشه‌ی ئابووریی یانه‌كه‌ی تێ ده‌گا، كه وای لێ ده‌كا و داوای لێ كردووه ریزه‌كانی یانه‌كه جێ بهێڵێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌ڵام چێڵسی تا ئێسته له‌و رووه‌وه و له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه نه‌گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ 15 ملیۆن یۆرۆی له فرۆشتنی ئۆبامیانگ به چێڵسی ده‌ست بكه‌وێ، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ماركۆس ئه‌لۆنسۆ بچێته نێو ئه‌و بۆنده‌وه، هه‌رچه‌نده به‌رشلۆنه زۆریشی پێویسته.
به‌رشلۆنه هه‌وڵ ده‌دا كه به ته‌واوی نرخ و به‌های ئه‌و یاریزانه ده‌ست بخا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر یاسای یاریی دارایی پاكدا سه‌ربكه‌وێ و هاوسه‌نگیش له نێوان یاریزانانی كڕدرا و فرۆشراودا بپارێزێ.
رۆییشتنی ئۆبامیانگ له به‌رشلۆنه، هه‌لێكه له‌به‌رده‌م یانه كاته‌لۆنییه‌كه، تا به‌رگریكاری فه‌ره‌نسیی نوێ جۆلیس كۆندی تۆمار بكا.
چوونی دێپای بۆ یوڤێنتوس به‌ربه‌ستی تێ ده‌كه‌وێ
ڕاپۆرتی مێدیای ئیتاڵی رایگه‌یاند، كه بۆندی چوونی میمفێس دێپای هێرشبه‌ری به‌رشلۆنه بۆ یوڤێنتوس، به‌ربه‌ستی تێ ده‌كه‌وێ.
یوڤێنتوس ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه له‌باره‌ی دێپایه‌وه بگاته ڕێككه‌وتن، چونكه به‌رشلۆنه‌یش ده‌یه‌وێ ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ جۆلیس كۆندی، تۆمار بكا، كه بۆندی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه كردووه و ناتوانێ ناوی تۆمار بكا.
تۆڕی سكای سپۆرت بڵاوی كرده‌وه، كه بۆندی ئه‌و یاریزانه نزیك بوو له ته‌واوكردن، به‌ڵام هه‌موو شتێك وه‌ستا، به‌هۆی داخوازیی زۆری دارایی یاریزانه‌كه‌وه.
دێپای مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه، بۆنده‌كه بۆ دوو ساڵ بێ، به مووچه‌ی 6 تا 7 ملیۆن یۆرۆ.
ئه‌م كاره، وا له یوڤی ده‌كا، به دوای جێگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌دا بگه‌ڕێ، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌رناوتۆڤیچی 28 ساڵی پۆلۆنیا و ئه‌ركادیۆسی ئۆملیمپیك مارسیلیا، كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان دوو ساڵ پێش ئێسته، یوڤی ده‌یویست ده‌ستی بخا.