یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، له چه‌ند رۆژی رابردوو به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له خولی نایابی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانی به راهێنه‌رایه‌تی ستافێكی نوێ ده‌ستپێكرد، چه‌ند یاریزانیكی تازه‌شی گواسته‌وه ریزه‌كانی، تا له‌و وه‌رزی نوێ ئه‌نجامی باشتر له چاو وه‌رزه‌كانی پێشوتر تۆماربكه‌ن، هه‌رێم كه‌لاری راهێنه‌ری شینپۆشه‌كانی گه‌رمیان له‌سه‌ر ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی و كێشه و گرفتی ئێسته‌ی پێكهاته‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه گۆڕانكاری زیاتر له تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئامانجی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌ربه‌ندیخان چییه؟
هه‌رێم بوڕهان راهێنه‌ری ده‌ربه‌ند ئامانجی یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاابی كوردستان بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا كردوو گووتی: ئێمه وه‌ك یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئاماجی ئه‌م وه‌رزه‌مان جیوازه له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، ئه‌م وه‌رزه ده‌مانه‌وێت له ریزی پێشه‌وه خوله‌كه ببینرێین و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمانده‌ده‌ین تا نازناوه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار بۆ یانه‌ی شین پۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند به‌ده‌ستبهێنین، هه‌رچه‌نده ئه‌ركیشمان زه‌حمه‌ته.
گوتیشی: له رووی كارگێڕی و هونه‌ریه‌وه ئێسته گرفتمان نییه، سوپاس بۆ خوا ئه‌و داواكاریانه‌ی ئێسته هه‌مانه هه‌موویمان بۆ دابینكراوه له لایه‌ن كارگێڕی یانه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش پاڵپشتیه‌كی باشه له رووی مه‌عنه‌ویه بۆ ئیمه و بۆ یاریزه‌كانیش تا هه‌ست به ئاسووده‌ی و بكه‌ن، هه‌ركاتێكیش یاریزان هه‌ستی به ئاسووده‌ی كرد كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌نجامی تیپه‌كه‌وه ده‌بێت.
نیازی هێنانی 2 یاریزانی پیشه‌گه‌ریان هه‌یه
كوڕه كه‌لارییه‌كه‌ی راهێنه‌ری ده‌ربه‌ندیخان بۆ هێنانی یاریزانی پیشه‌گه‌ر و گه‌یشتنه پێكهاته‌ی كۆتایی تیپه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانیك له‌سه‌ر هێلین تا بیانگوازینه‌وه ریزه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان، چونكه له چه‌ند شوێنێك گرفتمان له پێكهاته‌كه هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین له ماوه‌ی داهاتوو به گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێك ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ین، كێشه‌ی گه‌وه‌ری ئه‌و یاریزانانه ده‌سته‌به‌ردارنه‌بووونیانه له لایه‌ن یانه‌كانی پێشووتریان. ده‌شڵێت: له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌وڵده‌ده‌ین 2 یاریزانی پیشه‌گه‌ر بۆ ریزه‌كانی یانه‌كامان بگوازینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌مانه به دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی گونجاو له كۆتایی وه‌رزكه‌دا خه‌ونی هانده‌ره جوانه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بهێنینه‌دی.
كه‌مپ و مه‌شق راهێنان له كوێ ده‌كه‌ن؟
كه‌لاری ده‌رباره‌ی كه‌مپی مه‌شق و راهێنانیان بۆ وه‌رزی نوێ رایگه‌یاند، كه له ئێسته‌دا له ده‌ربه‌ند مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین دوای هێنانی ئه‌و یاریزانانه‌ی مه‌به‌ستمانه روو له وڵاتی ئێران ده‌كه‌ین و له‌وێ مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین، كه هه‌ستده‌كه‌م بۆ ئێمه و نزیكی له سنووری جوگرافی ئێمه گونجاوه، بۆیه تا ئێتسه بڕیاره له وڵاتی ئێران كه‌مپی راهێنان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بكه‌ینه‌وه و به شێوه‌یه‌كی باش خۆمان له رووی جه‌سته‌یه‌وه بۆ خولكه ئاماده‌بكه‌ین.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له 1992 دامه‌زراوه، ئه‌مه دووه‌م جاریه‌تی له ریزی نایاب یاریی بكات، پێشووتر له 2012 جارێكی‌تر بۆ ریزی پله یه‌ك دابه‌زی، به‌ڵام دوای 4 ساڵ جارێكی‌تر بۆ ریزی نایاب سه‌ركه‌وته‌وه، ده‌ربه‌ندیخان به بوونی ژماره‌كی زۆر هانده‌ر له ده‌وری یارییه‌گه‌كه‌یان ناسراوه، كه به شێوازێكی نوێ و سه‌رده‌میانه هانی تیپه‌مه‌یان ده‌ده‌ن.