زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی ئینگلیزی (پرێمه‌رلیگ)، له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یانه‌ لیڤه‌رپوول له‌ یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌ یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی كریستاڵ پاڵاس ده‌كات.
  • ئه‌مڕۆ له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا: (هێلاس ڤیرۆنا ـ ناپۆلی) كات 07:30ـی ئێواره‌، (یوڤێنتۆس ـ ساسولۆ) كات 09:45 خوله‌كی شه‌و.
  • پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا: ماورۆ ئیکاردی ئۆفەرێکی رەتکردەوە کە لەلایەن یانەی مۆنزای ئیتاڵیەوە پێشکەشی کرابوو، سەرەڕای ئەوەی بۆ ئەم وەرزە لە پلانەکانی یانەی پاریس سانجێرمان نییە، ئیکاردی بڕیاریداوە لە باخچەی شازدەکان له‌ پاریس بمێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی کریستۆف گاڵتیێ راهێنەر متمانەی بە تواناکانی نییە و گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت.
  • رۆژنامەی زە سەنی بەریتانیا: یانەی چێڵسی نزیک بوو لە رێککەوتن لەگەڵ بارسێلۆنا لەسەر گرێبەستی دی یۆنگ بەرامبەر 68 ملیۆن پاوەند، بەڵام یانە ینگلیزیەکە لە گرێبەستەکە کشایەوە، چێڵسی دەیەوێت لەم هاوینە هێرشبەرێکی نوێ لەسەر داوای تۆماس توخێل بگوازێتەوە و واز لە بیرۆکەی گواستنەوەی دی یۆنگ دەهێنن.
  • سەرچاوەکانی ئینگڵاند ئاشکرایان کردووە چێڵسی ئۆفەری یەکەمی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئۆبامیانگ بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کرد، بەڵام بارسێلۆنا رەتیکردووەتەوە. چێڵسی دوای کشانەوەی لە گرێبەستی دی یۆنگ ئامانجیەتی هێرشبەرێک بگوازێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بەمنزیکانە دووەمین ئۆفەر بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ بخاتە بەردەم بارسێلۆنا.
  • بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد ماوەی هەفتەیەکە لەگەڵ باوکی ئادریان رابیۆی ئەستێرەی یوڤێنتۆس لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی یاریزانەکە بگوازنەوە یاریگای ئۆڵدترافۆرد، بەڵام تا ئێستا لەسەر مووچە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، کە ئەم یاریزانە داوای مووچەی هەفتانەی 160 هەزار پاوەند دەکات، لەلایەن خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە مانچێستەر یونایتد دەیەوێت فشار لەسەر رابیۆ دروست بکات و بەمنزیکانە جارێکی دیکە گفتوگۆ بکەنەوە. رۆمانۆ هێمای بۆ ئەوەش کردووە یوڤێنتۆس و مانچێستەر رێککەوتوون و تەنیا بابەتی مووچەی ماوە و گرێبەستەکەش بە 18 ملیۆن یۆرۆ واژۆ دەکرێت.
  • کارینۆ بۆستا تێنسزانی ئیسپانی گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی ماستەرزی هەزار خاڵی مۆنتریال. کارینۆ بۆستا خاوەنی پلەی 23 ریزبەندی تێنسزانانی جیهان، لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی ماستەرزی هەزار خاڵی، رووبەڕووی دانیێل ئیڤانز تێنسزانی بەریتانی بووەوە و، توانی یارییەکە بە دوو کاتژمێر و 58 خولەک، بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش حەوت پێنج، شەش حەوت و شەش دوو بوون. بۆستا بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆی گەیشتە فایناڵی ماستەرزی هەزار خاڵی و، لەم قۆناغەش بۆ بەدەستهێنانی یەکەم ناسناوی ماستەرزی، رووبەڕووی هۆبێرت هورکاز تێنسزانی پۆڵەندی دەبێتەوە.
  • لە یاریی کۆتایی ماستەرزی مۆنتریال، هۆبێرت هۆرکاچ تێنسزانی پۆڵەندی رووبەڕووی کارینۆ بوستا دەبێتەوە کە بە دوو سێت بەرامبەر سێتێک لە کاسپەر رود تێنسزانی هۆڵەندی بردەوە. گەرچی تێنسزانە پۆڵەندییەکە سێتی یەکەمی بە ئەنجامی پێنج حەوت دۆڕاند بەڵام بە دوو سێتی لەسەریەک بە ئەنجامی شەش سێ و شەش دوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پەڕییەوە یاریی کۆتایی کە چوارەم یارییە لە پاڵەوانێتییەکە بە سێ سێت یەکلای دەکاتەوە.
  • حەداد مایا خانمە تێنسزانی بەڕازیلی بێ پۆڵین لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی ماستەرزی تۆرۆنتۆی کەنەدا، رووبەڕووی کارۆلینا پلیسکۆڤا پۆڵینی چوارەیەم بووەوە و، توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک بباتەوە و، بۆ یەکەمجار گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانتیەکی هەزار خاڵی. مایا یارییەکەی بە دوو کاتژمێر و دوو خولەک بە ئەنجامەکانی شەش چوار، حەوت شەش و نۆ حەوت یەکلایی کردەوە.
ھەواڵی زیاتر