رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
چێڵسی له بۆندی دی یۆنگ كشایه‌وه
یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، له بۆندی یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه فرێنكی دی یۆنگ كشایه‌وه، له كاتێكدا دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، یانه‌ی چێڵسی هه‌وڵی دا دی یۆنگ بباته ریزه‌كانییه‌وه.
فرێنكی دی یۆنگ، یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشلۆنه، له‌م هاوینه‌دا زۆرترین سه‌رنجی له‌سه‌ر بوو، بۆ جێهێشتنی یانه‌كه‌ی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش بۆندی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌وه بچێته ئه‌و یانه‌یه، به‌و هۆیه‌ی یانه‌كه به‌شداریی چامپیۆنس لیگ ناكا.
به‌رشلۆنه خواستی وایه له‌و یاریزانه رزگاری بێ، به‌هۆی مووچه زۆره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها به پاره‌ی بۆنده‌كه‌شی، بۆند له‌گه‌ڵ بێرناردۆ سلیڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی واژۆ بكات.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه ماندوو بوو، بڕیار بوو به بڕی 67.6 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام یانه‌ی چێڵسی له پێشبڕكێی كڕین و ده‌ستخستنی تواناكانی ئه‌و یاریزانه كشایه‌وه.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی باسی له‌وه كردووه، كه یانه‌ی چێڵسی، دیقه‌ت ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش كۆتاییهاتنی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه، هێرشبه‌رێكی تازه بباته ریزه‌كانیه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر خواستی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یه.
به‌شێكی زۆری ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان، باسیان له‌وه كردووه، مانچسته‌ر یونایتد هه‌وڵه‌كانی چڕتر كردووه و به هه‌موو هێزی ده‌یه‌وێ دی یۆنگ بهێنێته بڕوا كه بچێته ریزه‌كانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌ی دادێ ئیریك تین هاگی راهێنه‌ری یانه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیهێنێته بڕوا تا بڕیار بدا بچێته مانچسته‌ر یونایتد.
گه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له نێوان ڕابیۆ و مانچسته‌ر یونایتد به‌ڕێوه ده‌چێ
به‌رپرسانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، به‌رده‌وامن له كار و كۆشش بۆ ده‌ستخستنی یاریزانێكی ناوه‌ڕاست له‌م ماوه‌یه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا.
هه‌فته‌یه‌كه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌دریان ڕابیۆی یاریزانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یوڤێنتوس له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازنه‌وه بۆ ئۆڵد ترافۆرد، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی مووچه‌كه‌یه‌وه نه‌كراوه.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شاره‌زای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له ئه‌ورووپا، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، باسی له‌وه كردووه، كه مانچسته‌ر یونایتد گووشار ده‌كا له پێناو واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ ڕابیۆ، له كاتێكدای به‌م زوانه گه‌ڕێكی تری دانوستان له‌گه‌ڵ دایكی‌دا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ڕۆمانۆ باسی له‌وه‌ش كرد، كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و نزیك له‌و كاره، پێیان وایه ڕابیۆ ده‌چێته مانچسته‌ر سیتی.
باسی له‌وه‌ش كردووه، كه یوڤێنتوس به كردار له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر له‌سه‌ر بۆنده‌كه ڕێككه‌وتوون، چاوه‌ڕێ ده‌كرێش بۆنده‌كه‌ی له نێوان 17 تا 18 ملیۆن یۆرۆدا بێت.
بۆچی ئمباپێ له یاریی ڕابردوودا گرژ و نامۆ ده‌ركه‌وت؟
یاریزانی فه‌ره‌نسی كیلیان ئمباپێ، ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له‌و یارییه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كرا و یانه‌كه‌ی 5-2 گۆڵ بردیه‌وه، له گه‌ڕی دووه‌می خولی فه‌ره‌نسا، به شێوه‌یه‌كی نامۆ و گرژ و تووڕه بوو.
له‌و یارییه‌دا ئمباپێ گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام لێدانێكی سزایشی له ده‌ست دا.
ئێزگه‌ی مۆنت كارلۆ، باسی له‌وه كردووه، كه به درێژایی یارییه‌كه، له زمانی جه‌سته‌ی ئمباپێوه ده‌ركه‌وت و ئاماژه‌ی ئه‌وه بوون، كه تووڕه‌یه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و گۆڵه‌شی كه كردی ئاهه‌نگی نه‌گێڕا و خۆشیی ده‌رنه‌بڕی و تووڕه‌ش بوو له ڤیتینای پورتوگالی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له هێرشه‌كاندا تۆپی پێ نه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه ئمباپێ، دوای یارییه‌كه‌ش سڵاوی له هانده‌رانی پاریس نه‌كرد و هیچ پێكه‌نینێكیشی به درێژایی یارییه‌كه لێوه نه‌بینرا.
ئێزگه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌و دۆخه، بۆ كێشه‌ی تایبه‌تیی ئمباپێ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌یبوو، به‌ڵام سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی یارییه‌كه.