یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت بایز به‌رگریكاری باڵی چه‌پی یانه‌كه‌یان نوێكردووه‌ته‌وه.
كۆسره‌ت بایز وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق ته‌نیا له 4 یاریی دابڕاوه و به‌شداریی له 35 یاریی كردووه، 3 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هه‌ولێر كه‌وتووه كۆسره‌ت بایز گرێبه‌سته‌كه‌ی به به‌های 70 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر وه‌رزێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر نوێكردووه‌ته‌وه.
كۆسره‌ت بایزی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ئاڵای شاری هه‌ولێر پێگه‌یشت، دواتر یاریی بۆ یانه‌كانی هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌ش بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، ماوه‌ی 10 ساڵیشه یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و پێشتر له وه‌رزی 2015 ـ 2016 درێسی یانه‌ی شورته‌ی به‌غدای پۆشیوه.
دیارترین یاریزانه‌كانی په‌یوه‌ندیان به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه كردووه، پیشگه‌ر ئپبراهیم شیبوی نه‌یجیری و مازن فه‌یازی یاریزانی پارساڵی یانه‌ی زه‌ورایه.
ئیبراهیم له دایكبووی 1996ـه، ئێستا بۆ گه‌شت و پشووی هاوینه له وڵاتی نێجیریایه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌گاته شاری هه‌ولێر، پێشبینی ده‌كرێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو وه‌رز بێت، چونكه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر یانه‌كانی كردووه‌ته مه‌رج كه ده‌بێت گرێبه‌ستی یاریزانان له دوو وه‌رز كه‌متر نه‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خولی عێراق ببێته خولێكی پیشه‌گه‌ری، كه یه‌كێك له بنه‌ماكانی پیشگه‌ربوون له كیشوه‌ری ئاسیا گرێبه‌ستكردنه له‌گه‌ڵ یاریزان بۆ دوو وه‌رز.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێسته مازن فه‌یازیشی بۆ شوێنی شێركۆ په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی هه‌ولێر كرد، مازن فه‌یاز له مانگی نیسانی 1997 له شاری ناسڕیه له دایكبووه، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی دیوانیه، كه‌ربه‌لا و نه‌فت كردووه، له وه‌رزی 2020 ـ 2021 یاریی بۆ یانه‌ی شوڕته كردووه و 33 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، وه‌رزی رابردووش یاریی بۆ یانه‌ی زه‌ورا كرد، بۆ وه‌رزی 2022 ـ 2023 له شوێنی شێركۆ كه‌ریم له باڵی راست به درێسی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداریی له خولی نایابی عێراق ده‌كات.
هه‌ولێر تا ئێسته گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ 22 یاریزان ئه‌نجامداوه، تا ئێسته‌ش 4 یاریزان به هۆكاری جیاواز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، له‌وانه ئاریان جه‌وهه‌ر، نه‌بیل سه‌باح، ئه‌میر ئیسماعیل، كه‌رار فالح.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی 2022-2023 ببێته ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی خولی نایابی عێراقی، یاریزانه‌كان بریتین له ره‌وه‌د عجیل، گۆڵپارێز، له هێلی به‌رگری هه‌ریه‌ك له یاریزانان (بڕۆنۆ ئۆلیڤێرا، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، هه‌ردی سیامه‌ند، هیلیۆ مۆنتێرۆ، كه‌رار فالح، نیاز محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د مه‌كه‌نزی، هه‌ڵۆ فائیق).
له هێلی ناوه‌ڕاست گرێبه‌ستی له‌گه‌ل ئه‌مه‌م یاریزانانه كردووه، (ئه‌یمه‌ن ته‌ڕابلسی، نه‌بیل سه‌باح، ئاكام هاشم، حه‌سه‌ن چه‌لوب، محه‌مه‌د موحسین، محه‌مه‌د ساڵح، ئاریان جه‌وهه‌ر، ره‌وا یوسف، دیدار غازی).
بۆ هێلی پێشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانانه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی (مازن فه‌یاز، جاسم محه‌مه‌د، ئه‌میر ئیسماعیل، سه‌فین مه‌نسوڕ، دانا عوسمان، موئه‌یه‌د عه‌بدولباست، ئیبراهیم شویبو).