بۆچی چێڵسی به‌ فه‌رمی بۆند پێشكه‌شی دی یۆنگ ناكات؟

یانه‌ی چێڵسی، بایه‌خه‌كانی به‌ یاریزانی هۆڵه‌ندیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ فرینكی دی یۆنگ به‌رده‌وامه‌ و ده‌یه‌وێ له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا بیباته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌.
چه‌ندان ڕاپۆرت باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌رشلۆنه‌ خوازیاره هه‌رچی زووه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بفرۆشێ وبه‌ پاره‌كه‌ی بۆندی دیكه‌ واژۆ بكا، هاوكات له‌و مووچه‌ زۆره‌ی رزگاری بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ لای ماوه‌ و ده‌بێ بیدا به‌و یاریزانه‌.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ یانه‌ی چێڵسی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ بایه‌خه‌كانی به‌و یاریزانه‌ ده‌ست پێ كردووه‌، به‌ڵام تا ئێسته‌ هیچ بۆندێكی فه‌رمی پێشكه‌ش نه‌كردووه‌، كارگێڕیی یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێ سه‌ره‌تا له‌وه‌ دڵنیا بێ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێ ئه‌م هاوینه‌ له‌ به‌رشلۆنه‌ بڕوات یان نا.
رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ نایه‌وێ وزه‌ی خۆی به‌ دانوستانی بێسووده‌وه‌ به‌فیڕۆ بدا، گه‌ر نیاز و خواستی دی یۆنگ مانه‌وه‌ بێ له‌ یانه‌ كاته‌لۆنییه‌كه‌.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ چێڵسی نایه‌وێ ڕاستگۆیی خۆی له‌ ده‌ست بدا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند بۆندێكی وه‌كوو جۆل كۆندی و رافینیای له‌ده‌ست دا.
یانه‌ی چێڵسی ئێسته‌ چاوه‌ڕێ ده‌كا و ده‌یه‌وێ دی یۆنگ بڕیاری كۆتایی بدا به‌وه‌ی یانه‌كه‌ جێ دێڵێ، ئینجا بكه‌ونه‌ خۆ و هه‌وڵه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌ن، به‌ تایبه‌ت كه‌ چێڵسی یانه‌ی به‌شداربووی چامپیۆنس لیگه‌ و ركه‌به‌ریی توندیش له‌سه‌ر ناسناوه‌كان ده‌كا.
یاریزانی هۆڵه‌ندی فرێنكی دی یۆنگ، ده‌رگای به‌ ڕوودا كراوه‌یه‌ بۆ جێهێشتنی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بۆندێكی شایان و گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ بچێته‌ ئه‌و یانه‌یه‌ و ده‌یه‌وێ بۆندی له‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌وه‌ بۆ بێت.
به‌رشلۆنه‌ به‌هۆ مووچه‌ زۆره‌ی دی یۆنگه‌وه‌، ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه‌ بفرۆشێ و به‌ پاره‌ی بۆنده‌كه‌شی یاریزانی دیكه‌ ده‌ست بخات.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ دی یۆنگ سووره‌ له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بۆندی مانچسته‌ر و نه‌چوون بۆ ئه‌و یانه‌یه‌، هه‌روه‌ها بۆند له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌كیش ناكا كه‌ به‌شداری خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی دادێ نه‌بێت.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دی یۆنگ ده‌یه‌وێ بچێته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كانی بایرن میونشن، یان چێڵسی، به‌هۆی به‌هێزیی هه‌ردوو یانه‌ له‌ خولی ناوخۆیی و ئه‌ورووپییه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر