كیریۆس بووه‌ پاڵه‌وانی تێنسی واشنتنی ئه‌مریكا

دانیێل مێدڤێدێڤ تێنسزانی رووسی ناسناوی پاڵەوانییەتی تێنسی کراوەی مەکسیکی بەدەستهێنا، له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، نیك كیریۆسی ئوسترالیاش نازناوێكی دیكه‌ی له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی به‌ده‌ستهێنا، له‌ ئاستی خانمانیش شێلبی رۆجێرزی خانمە تێنسزانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی خۆی نازناوه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوتا رووسیه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا.

دانیێل مێدڤێدێڤی تێنسزانی رووسیا بووه‌ پاڵه‌وان
لە یاریی کۆتایی تێنسی مەکسیکی لۆس کابۆس، دانیێل مێدڤێدێڤ رووبەڕووی کامیرۆن نۆری بەریتانی بووەوە و یارییەکەشی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بردەوە.
لە سێتی یەکەمدا مێدڤێدێڤ رووبەڕووی سەختی بووەوە و دواجار ئەم سێتەی بە زەحمەت بە حەوت پێنج بردەوە، بەڵام لە سێتی دووەمدا بەبێ ئەوەی هیچ گێمێک بدۆڕێنێت بە شەش سفر سەرکەوت و ناسناوەکەی بەدەستهێنا.
ناسناوی مەکسیک دەبێتە یەکەمین ناسناوی مێدڤێدێڤ لەم وەرزە و یەکەمین ناسناوی ئەم تێنسزانە رووسیەیە لەوەتەی ناسناوی تێنسی ئەمریکای ساڵی رابردوو، مێدڤێدێڤی 26 ساڵ بەهۆی گەیشتنیشی بە یاریی کۆتایی بۆ پێشەنگی تێنسزانەکانی جیهان سەرکەوت و بەلایەنی کەمەوە تا دوای تێنسی کراوەی ئەمریکا لە پێشەنگایەتی بەردەوام دەبێت، لەبەرامبەردا کامیرۆن نۆری بەریتانی نەیتوانی پارێزگاری لە ناسناوەکەی بکات.
نیک کێریۆس تێنسزانی ئوسترالیا و خاوەنی ناسناوێکی تێنسی واشنتۆنی ئەمەریکا، بە بردنەوەی لە میکائیل یەمیر خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانتییەکە، لە یارییەکی دیکەدا یوشیتو نیشۆکای ژاپۆنی لە بەردەوامی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی، ئەمجارەیان توانی لە ئاندرێ روبلێڤی پۆڵینی یەکەمی پاڵەوانتییەکە بباتەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی.
نیک کێریۆس هەنگاوێکی دیکە لە بەدەستهێنانی ناسناوی تێنسی واشنتن نزیک کەوتەوە، ئەمجارەیان لە قۆناغی پێشکۆتایی توانی لە میکاییل یەمیر تێنسزانی سویدی بباتەوە.
کێریۆس دوایینجار کە ناسناوێکی بەدەست هێنا بێت، ساڵی 2019 لە پاڵەوانییەتی واشنتۆن بوو و لەو کاتەوە هیچ ناسناوێکی دیکەی بەدەست نەهێناوە و ئەو تێنسزانی ئوسترالیاییه‌ جارێکی دیکە گەیشتەوە یاریی کۆتایی پاڵەوانتییەکە.
کێریۆس لە قۆناغی پێشکۆتایی توانی بە ئەنجامی دوو سێتی بێوه‌ڵام لە تێنسزانی سویدیەکە بباتەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی، ئەنجامی سێتەکانیش حەوت شەش و شەش سێ بوون و لە یاریی کۆتاییش رووبەڕووی نیشۆکای ژاپۆنی بووه‌وه‌.
تێنسزانه‌كه‌ی ئوسترالیا له‌ یاریی كۆتایی دا به‌ 2 سێتی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی له‌ تێنسزانه‌ ژاپۆنییه‌كه‌ برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وان.

خانمه‌كه‌ی رووسیا بووه‌ پاڵه‌وان
داریا کاساتکینا خانمە تێنسزانی رووسی لە یاریی کۆتایی تێنسی سان خۆزێ ئەمریکی و 500 خاڵ رووبەڕووی شیلبی رۆجەرزی خاوەن خاک بووەوە
لەم یارییەدا کە دوو کاتژمێر و 33 خولەکی خایاند کاساتکینا بە دوو سێت بەرامبەر سێتێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەنجامی سێتەکانیش شەش حەوت و شەش یەک و شەش دوو بوون.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بوو کاساتکینا پۆڵینی حەوتەم لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانییەتی سان خۆزێ کالیفۆرنیای ئەمریکا، رووبەڕووی بادۆسا گیلبێرت خانمە تێنسزانی ئیسپانی و پۆڵینی دووەم بووەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێوه‌ڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش دوو و شەش چوار بوون.
کاساتکینای رووسی ته‌مه‌ن 25 ساڵ دەیەمین ناسناوی لە کاروانی پیشەگەری بەدەستهێنا و ئەم خانمە تێنسزانە بۆ ریزبەندی 10 تێنسزانە یەکەمەکەی جیهان سەردەکەوێت.
شێلبی رۆجەرز خانمە تێنسزانی ئەمەریکی دوای ئه‌وه‌ی توانی خۆی بگەینێتە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی سان خۆزێ کالیفۆرنیای وڵاتەکەی، شێلبی رۆجێرز لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی سان خۆزێ رووبەڕووی ڤێرۆنیکای رووسی و پۆڵینی نۆیەمی پاڵەوانتییەکە بووەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێوەڵام بباتەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی، ئەنجامی سێتەکانیش شەش سێ و شەش چوار بوون، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌سه‌ر خاكی خۆی ببێته‌ پاڵه‌وان و نازناوه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كچه‌ رووسییه‌كه‌ له‌ده‌ست دا.

ھەواڵی زیاتر