ئێواره‌ی هه‌ینی، 5 ئابی 2022، یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئیبراهیم لای شویبۆ، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نێجیری و یانه‌ی ئه‌رمینی گه‌یشته رێككه‌وتن، له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌گاته شاری هه‌ولێر، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هه‌ولێر كه‌وتووه، پێشووتر له خوله‌كانی(نه‌رویجی، ئه‌رمینی، سعودی) یاریكردووه.
ئیبراهیم له دایكبووی 1996ـه، ئێستا بۆ گه‌شت و پشووی هاوینه له وڵاتی نێجیریایه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌گاته شاری هه‌ولێر، پێشبینی ده‌كرێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو وه‌رز بێت، چونكه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر یانه‌كانی كردووه‌ته مه‌رج كه ده‌بێت گرێبه‌ستی یاریزانان له دوو وه‌رز كه‌متر نه‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خولی عێراق ببێته خولێكی پیشه‌گه‌ری، كه یه‌كێك له بنه‌ماكانی پیشگه‌ربوون له كیشوه‌ری ئاسیا گرێبه‌ستكردنه له‌گه‌ڵ یاریزان بۆ دوو وه‌رز.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێسته مازن فه‌یازیشی بۆ شوێنی شێركۆ گواسته‌وه ریزه‌كانی، مازن فه‌یاز له مانگی نیسانی 1997 له شاری ناسڕیه له دایكبووه، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی دیوانیه، كه‌ربه‌لا و نه‌فت كردووه، له وه‌رزی 2020 ـ 2021 یاریی بۆ یانه‌ی شوڕته كردووه و 33 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، وه‌رزی رابردووش یاریی بۆ یانه‌ی زه‌ورا كرد، بۆ وه‌رزی 2022 ـ 2023 له شوێنی شێركۆ كه‌ریم له باڵی راست به درێسی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداریی له خولی نایابی عێراق ده‌كات.
هه‌ولێر تا ئێسته گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ 25 یاریزان ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی 2022-2023 ببێته ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی خولی نایابی عێراقی، یاریزانه‌كان بریتین له ره‌وه‌د عجیل، گۆڵپارێز، له هێلی به‌رگری هه‌ریه‌ك له یاریزانان (بڕۆنۆ ئۆلیڤێرا، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، هه‌ردی سیامه‌ند، هیلیۆ مۆنتێرۆ، كه‌رار فالح، نیاز محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د مه‌كه‌نزی و هه‌ڵۆ فائیق).
له هێلی ناوه‌ڕاست گرێبه‌ستی له‌گه‌ل ئه‌م یاریزانانه كردووه، (ئه‌یمه‌ن ته‌ڕابلسی، نه‌بیل سه‌باح، ئاكام هاشم، حه‌سه‌ن چه‌لوب، محه‌مه‌د موحسین، محه‌مه‌د ساڵح، ئاریان جه‌وهه‌ر، ره‌وا یوسف و دیدار غازی).
بۆ هێڵی پێشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانانه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی (مازن فه‌یاز، جاسم محه‌مه‌د، ئه‌میر ئیسماعیل، سه‌فین مه‌نسوڕ، دانا عوسمان، موئه‌یه‌د عه‌بدولباست و ئیبراهیم شویبو).
هه‌ولێر له 1968 دامه‌زراوه، تا ئێسته 4 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراقی، ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌یه‌وێت هه‌ولێر بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌كانی، هانده‌رانی هه‌ولێر ده‌یانه‌وێت جارێكی‌تر هه‌ولێر له پێشه‌نگی یانه‌كانی عێراق ببینه‌وه، چونكه له‌م ساڵانه‌ی دوایی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ولێر باش نه‌بووه، هه‌ولێر تاكه یانه له پارێزگایه‌كی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا 4 جار نازناوی خولی نایابی عێراقی بردبێته‌وه.
نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ر به‌ڵێنی به هانده‌رانی هه‌ولێر داوه، ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ولێر زۆر له وه‌رزی رابردوو باشتربێت، به تایبه‌تی وه‌رزی رابردوو به هۆی گرفتی دارایی و هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ه‌رتای خوله‌كه باش نه‌بوو، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه هه‌ولێر ده‌ست به مه‌شق و راهێنانه‌كانی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رتای وه‌رزی نوێ، كه به 2ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022 ده‌ستپێده‌كات خۆی ئاماده‌بكات.
چاره‌نووسی چه‌ند یاریزانێكی وه‌رزی رابردووی یانه‌كه له هه‌ولێر رووننه‌بووه‌ته‌وه، له‌وانه بارزان شێرزاد، كه وه‌رزی رابردوو تووشی پێكانێكی سه‌خت له ئه‌ژنۆی هات و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا، جگه له‌و یاریزان كۆسره‌ت بایزیش تا ئێسته گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێنه‌كردووه‌ته‌وه له گه‌ڵ پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد، شوان مامۆش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی تۆپی پێی به‌شدار له خولی عێراقی دیاریكرا و وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی رابردووش حوسێن جولی و رێباز عه‌بدوڵڵا بۆدوو وه‌رزیتر گرێبه‌سته‌كه‌یان نوێكرایه‌وه.