زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگ: (شیریف مۆڵدۆڤا ـ ڤیكتۆریا پلزن) كات 08:00ـی شه‌و، (رازگراد بوڵگاریا ـ دینامۆ زگرب كرواتیا) كات 08:45 خوله‌كی شه‌و، (مۆناكۆ فه‌ره‌نسا ـ ئایندهۆڤن هۆڵه‌ندا) كات 08:45 خوله‌كی شه‌و، (سانت جیلواز به‌لجیكا ـ گلاسكۆ رێنجه‌رز سكۆتله‌ندا) 09:45 خوله‌كی شه‌و، (بێنفیكا پورتوگال ـ میتیلاند دانیمارك) كات 10:00ـی شه‌و.
  • بۆرخا مایۆرال بەفەرمی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەرامبەر ١٠ ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریزەکانی یانەی خیتافی و تا هاوینی ٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵ یانە مەدریدییەکە واژۆکرد.
  • فابریگاس دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆی فەرەنسی، گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی و رکابەر لە سێریا B واژۆ کرد و گرێبەستەکەش بۆ دوو ساڵ دەبێت، تەنانەت بەر لە هاتنی یاریزانە ئیسپانیەکە بۆ یانەکەی باکووری ئیتاڵیا، ماڵپەری فەرمی سێریا بی هاتنی فابریگاسی راگه‌یاند و ناوی لە لیستی گرێبەستە نوێیەکان پەسەند كراوه‌.
  • جولێس کۆندێ پێنجەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا، دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی بەڵێنێکی گەورە بە هاندەرانی بلاوگرانا دەدات، کۆندێ موژدەی سەرکەوتن دەدات و دەڵێت چاوەڕێی ناسناوەکان بکەن. لە بارەگای وەرزشی خوان گامبەر، بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا، جولێس کۆندێ بە فەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کرد، بۆ پێنج وەرز و تاکو ساڵی 2027 کۆندێ موڵکی بلاوگرانایە.
  • جولێس کۆندێ یاریزانی بارسێلۆنا: زۆر دڵخۆشم بە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا، سه‌وپاسی هاندەران و کارگێری یانەکە دەکەم، بەڵێنیان پێدەدەم بەردەوام زۆرترین مەشق بکەم بۆ ئەوەی بتوانیان سەرکەوتن تۆمار بکەین و هەموو کاتێک ناسناوەکان ببەینەوە، رکابەرییەکی زۆر دەبێت لەسەر پێگەی سەرەکی بێگومان ئەوە بۆ تیپەکە زۆر باش دەبێت، گرنگ ئەوەیە هاوکاری یانەکەمان بین لە سەرکەوتنەکان.
  • جولێس کۆندێ یاریزانی بارسێلۆنا: راستە دەرفەتی گرێبەستم لەگەڵ چێڵسی بۆ رەخسا، بەڵام ناچار بووین چاوەڕێ بکەین تاکو بارسێلۆنا لەگەڵ سێڤییا رێک دەکەوێت، کە زانیم ئەگەرێک هەیە بارسام هەڵبژارد، بارسا یانەیەکی گەورەیە و خولی ئیسپانیشم خۆش دەوێت.
  • لە یاریی کۆتایی تێنسی 250 خاڵی کراوەی کڕواتیا یانیک سینەری ئیتاڵی و کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی بەیەک گەیشتن، هەردوو تێنسزان لە یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی یاکتریان کرد و لە سێتی یەکەمدا ئالکاراز لە تای برێک بە شەش حەوت سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بەڵام سینەر بەهێز وەڵامی ئیسپانیەکەی دایەوە و دوو سێتی لەسەریەکی بە شەش یەک و شەش یەک بردەوە و ناسناوەی پاڵەوانییەتیەکەی بەدەستهێنا.
  • بێل روسێل ئەفسانەی یانەی بۆستن سێڵتیک لە خولی باسکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، خانەوادەکەی هەواڵی مردنی ناوبراویان بڵاو کردووە و لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە روسێل لە ماڵەکەیدا کۆچی دوایی کردووە بەبێ ئەوەی وردەکاری مردنەکەی بخەنە روو.
ھەواڵی زیاتر