یانه‌ی هه‌ولێر و سه‌مه‌دی جه‌وهه‌ر، به شێوه‌یه‌كی نیمچه فه‌رمی گه‌یشتنه رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی كوردستانی، له چه‌ند رۆژی داهاتووش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌ینرێت، كه تیپی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی 2022-2023 سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر له لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌سه‌ر پرسی وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێری به‌شدار له خولی كوردستانی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی نێوانمان رێككه‌وتین، ته‌نا راگه‌یاندن و واژووكردنی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ماوه، ئه‌گینا هیچ خاڵێكی ناكۆك له نێوانمان نییه، تا رێككه‌وتنه‌كه لێكهه‌ڵبوه‌شێته‌وه، په‌نا به خوا هه‌موو شتیك كۆتایی هاتووه.
سه‌مه‌د راشیگه‌یاند، كه‌و ناوی ئه‌و ستافه‌شی به ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر داوه، كه ده‌یه‌وێت له داهاتوو له‌گه‌ڵی بێت، ئه‌وانیش به‌و مه‌رجه رازیبوونه‌وه، ستافه‌كه پێكهاتوون له محه‌مه‌د تاهیر وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و سه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌ك یاریده‌دری دووه‌می راهێنه‌ر، كاروان حوسێن وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵپارێزان.
ده‌شڵێت: ئێمه له‌سه‌ر ئامانجی یانه‌كه‌ش قسه‌مان كردووه، به تایبه‌تی ده‌یانه‌وێت له‌و ماوه‌یدا بابه‌تی مانه‌وه و دابه‌زینیان له خولی نایابی كوردستانی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان یه‌كلابێته‌وه، ئه‌و كات ئامانجه‌كانیش ده‌رده‌كه‌ون، چونكه ئه‌گه‌ر له پله‌یه‌كبی ده‌بێت هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ نایابی كوردستانی بده‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نایاب بمێنیته‌وه، ئه‌وا ئامانجت ده‌ستكه‌وت و پێگه‌یاندنی یاریزانانه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر.
هه‌ولێر وه‌رزی رابردوو، دوای هه‌ڵبژاردنی رۆژی 7ـی نۆڤێمبه‌ر، ده‌سته‌یه‌كی نوێ ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه‌یان وه‌رگرت، دوای ئه‌وه 4 راهێنه‌ریان گۆڕی له پێناوی باشتركردنی ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپی تۆپی پێی كوردستانی، به ڵام له كۆتاییدا هه‌ولێر هاوشانی یانه‌ی هه‌ڵۆ بۆ ریزی پله‌یه‌كی كوردستان دابه‌زی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هێشتان به فه‌رمی دابه‌زینی یانه‌ی هه‌ولێری پشڕاستنه‌كردووه‌ته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكبێت بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ولێر له ریزی نایاب.
كارگێڕی هه‌ولێر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئێسته‌وه ده‌یانه‌وێـت تیپێكی تۆكمه له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌ر سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر دروستبكه‌ن، تا بۆ ئه‌م وه‌رزه به شێویه‌كی باش ده‌ربكه‌ون و ناو و پێگه‌ی هه‌ولێربه به‌رزی بهێڵێته‌وه.
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر، پێشووتر یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر بووه، وه‌ك راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ندرێن له 2010 بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، وه‌رزی رابردووش له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی نازناوی جامی كوردستانی برده‌وه.