رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاسته‌كه‌ی پێشتری؟
به‌رگریكارێكی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاستی یاریزانی میسڕیی یانه‌كه‌ی بۆ سه‌روه‌ختی پێشتری ئاشكرا ده‌كا.
ڤێرجێل ڤان دایك، به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول، پێشبینی ده‌كا كه دوای ته‌واوبوونی كێشه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاسته‌كه‌ی پێشتری، ئه‌و پێی وایه ئه‌و هۆكاره، وای كردووه وردڕوانی و دیقه‌تی نه‌مێنێ.
لیڤه‌رپوول هه‌ر له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه، له‌سه‌ر حسابی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كه به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ لێی برده‌وه، جامی قه‌ڵغانی خێرخوازیی برده‌وه، كه له‌و یارییه‌شدا محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد و گۆڵی دووه‌می له لێدانی سزا تۆمار كرد و گۆڵی یه‌كه‌میشی بۆ ئه‌لێكسه‌نده‌ر ئه‌ڕنۆڵدی هاوڕێی ئاسان كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌رزی ڕابردوو محه‌مه‌د سه‌ڵاح خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی به‌پێی ده‌سته‌ی یاریزانانی پیشه‌گه‌ری خوله‌كه برده‌وه و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵیشی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نووسه‌رانی وه‌رزشییه‌وه پێ درا، به‌ڵام ئاستی كه‌مێك له كورتی داوه.
ئه‌و به‌رگریكاره هۆڵه‌ندییه، پێی وایه دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی پێ دێ، سه‌ڵاح له‌و كۆت و به‌نده رزگاری ده‌بێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه لوتكه، پێشبینیش ده‌كرێ بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2025 نوێ بكرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یڵی مه‌یڵ، لێدوانی ئه‌و یاریزانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێ: ئه‌و به‌رده‌وام له‌ژێر سه‌رنج و چاودێریدایه، یاریزانێكی نایابه و به درێژاییكاتی یاری ده‌رده‌كه‌وێ، له كۆتایی وه‌رزیشدا زۆرترین قسه له‌سه‌ر بۆنده‌كه‌ی كرا، هه‌موومان مرۆڤین و ئه‌و قسانه‌ش كاریگه‌رییان لێی كرد، به‌ڵام كۆڵی نه‌دا و به‌رده‌وام بوو، ئێمه‌ش هه‌مووان ئاسووده‌ین به بوونی ئه‌و.
به‌رشلۆنه 5 یاریزانی نه‌فرۆشێ، ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه
یانه‌ی به‌رشلۆنه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه له واژۆكردنی بۆندی نوێ له‌گه‌ڵ یاریزاناندا، گه‌ر نه‌توانێ ئه‌و 5 یاریزانه‌ی ده‌ستنیشانی كردووه، بیانفرۆشێ.
له به‌رنامه‌ی كواترۆدا باسی له‌وه كرا، كه خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، 5 هه‌نگاوی له‌ره‌ده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته نێو كێشه‌ی یاسای یاریی دارایی پاكه‌وه، سه‌ره‌ڕای رۆیشتنی ئۆسكار مینگوێزا بۆ یانه‌ی سێڵتا فیگۆ.
لاپۆرتا، به هه‌موو هێزیه‌وه هه‌وڵ ده‌دا ئه‌م هاوینه 5 یاریزانی بفرۆشێ، ئه‌وانیش ریكی بۆیج، ساموێل ئۆمتێتی، مارتن برایسوایت، نیتۆ و فرینكی دی یۆنگ.
له‌و به‌رنامه ئیسپانییه‌دا ئاماژه به‌وه كرا، كه ئۆمتێتی ڕه‌نگه به شێوه‌ی خواستن بچێته خولی یۆنانی، هه‌روه‌ها برایسوایتیش دژی بیرۆكه‌ی رۆییشتنی له یانه‌كه بووه‌وه، به‌ڵام یانه‌كه‌ی ده‌یه‌وێ بۆنده‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شینێته‌وه.
بۆیجیش نزیك بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی بچێته خولی ئه‌مریكی له چه‌ند رۆژی دادێ، به‌ڵام قه‌یرانی گه‌وره‌ی به‌رشلۆنه له هه‌ردوو یاریزان نیتۆ و فرینكی دی یۆنگه، كه تا ئێسته نه‌یتوانیوه به بۆندی گونجاو ده‌ستبه‌رداریان بێت.
ئه‌و گۆڵپارێزه به‌ڕازیلییه ڕه‌تی كرده‌وه بچێته سێڵتا فیگۆ و بۆندی له‌گه‌ڵدا واژۆ بكا، ئێسته‌ش هیچ بۆندێكی بۆ نییه، هاوكات دی یۆنگ كه‌له‌ڕه‌قی گرتوویه‌تی و پێگری به مانه‌وه‌ی له یانه كاته‌لۆنییه‌كه‌وه ده‌كا و نه‌چووه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
بۆ بیرهێنانه‌وه، خوان لاپۆرتا چه‌ند بۆندێكی گرنگ و به‌هێزی بۆ ڕازیكردنی دڵی چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ر كرد، سه‌ره‌ڕای دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌كه‌ی یانه كاته‌لۆنییه‌كه. ئه‌مه له كاتێكدایه یانه‌كه بۆندی عوسمان دێمبلیشی نوێ كردووه‌ته‌وه.
بێرناردۆ سیلڤا له چی كاتێكدا یانه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێ؟
به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشلۆنه، له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی یانه‌كه و واژۆكردنی چه‌ند بۆندێكی نوێ.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رشلۆنه ڕێك كه‌وتووه له‌گه‌ڵ بێرناردۆ سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، كه چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌تی تێدایه.
یانه‌ی به‌رشلۆنه ناتوانێ بۆندی ئه‌و یاریزانه نوێ بكاته‌وه، ته‌نیا له‌و باره‌ی كه فرینكی دی یۆنگی بفرۆشێ، كه تا ئێسته ئه‌و بۆنده‌ش یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
به‌رشلۆنه له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته ڕێككه‌وتن بۆ فرۆشتنی دی یۆنگ به 72 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ڕازی نه‌بوو و پێگریی خۆی به یانه‌كه‌ی و مانه‌وه‌ی له كامپ نۆ دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی داوای 70 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی كردووه، بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له بێرناردۆ سیلڤا له‌م ماوه‌یه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا.
به‌رشلۆنه ده‌یه‌ووێ رزگاری بێ له‌و مووچه زۆره‌ی دی یۆنگ، وێڕای مووچه‌ی دواخراوی، كه ده‌گاته 17 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی.