کەی مێسی دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا؟

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە دواین لێدوانی دەڵێت ” هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە باشترینی مێژوو بەدرێسی بارسێلۆنا یاری بکاتەوە.”، چاڤیش کە ئێستە راهێنەری بارسێلۆنایە و هاوڕێی سەردەمی زێڕینی یاریکردنی مێسیە وتی ” بەدڵنیاییەوە دەمەوێت مێسی بگەڕێتەوە.”
لاپۆرتا لە لێدوانێکی نوێدا، کە ئێستە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە، لەبارەی مێسییەوە وەڵامی پرسیارێکی ۆژنامەنووسانی دایەوە، کە هەستناکەی هاندەرانی بارسا بەشێوەیەک سەیرت دەکەن کە ستەمت لە مێسی کردووە؟ لە وەڵامدا گوتی “من ئەو کارەم کردووە کە پێویستبوو بیکەم، یانەکەم خستە سەرووی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ، بەڵام من زۆر قەرزداری مێسیم.”
سەرۆکەکەی بارسێلۆنا زیاتر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ” هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە باشترین یاریزانی مێژوو بەدرێسی بارسێلۆناوە ببینین، هاندەرانی یانەکەش چەپڵەی بۆ لێبدەن.”
وتیشی: هیوادارم کۆتایی کاروانی وەرزشی بە پۆشینی درێسی بارساوە بێت
لەلای خۆیەوە چاڤی، راهێنەری بارسا، وتی: من پاڵپشتی و هاوکاری ئەم بیرۆکەیە دەکەم کە کۆتایی یاریکردنی مێسی لە بارسێلۆنا بێت، هەموو ساتێک لەگەڵ گەڕانەوەی باشترینی مێژووم.”

ھەواڵی زیاتر