وریا غەفوری ئه‌ستێره کوردەکەی پێشووی یانەی ئیستیقلالی ئێران له‌گه‌ڵ یانه‌ی فولاد خوزستانیش نه‌گه‌یشته رێككه‌وتن و تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە، كوردانی رۆژهه‌ڵاتیش داوا ده‌كه‌ن ئه‌و یاریزانه رووبكاته یانه‌ی هه‌ولێر.
سەرچاوەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، لە کاتێکدا سه‌ره‌تای مانگی رابردوو وریا غەفوری یاریزانە کوردەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە یانەی فولاد خوزستان، بەشداری راهێنانەکانی ئەو یانەیە کرد و دەنگۆیەکیش هەبوو کە گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ کردووە، بەڵام دواجار ئەو یاریزانە لەگەڵ شاندی یانەکەی بۆ ئامادەکاری وەرزی داهاتوو گەشتی تورکیای نەکرد، دەگوترێت ئەو یانەیە لە گواستنەوەی یاریزانە کوردەکە پاشگەزبووەتەوە.
پێشتر دەنگۆی ئەوەش بڵابووەوە گوایە یانەی هەولێر دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام وریا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر ئەم دەنگۆیانە نەبوو، ئێستاش چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی سه‌بهانی ئێرانەوە بکات، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌م یاریزانه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوا ده‌كه‌ن وریا بچێته یانه‌ی هه‌ولێر
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی هه‌ولێر كه‌وتووه، وریا غەفوری کاپتنی پێشووی یانەی ئیستیقلالی ئێرانی، به‌هۆی هەڵویستەکانی لە دژی حکومەت نابێت هیچ یانەیەکی تاران گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌كه، وریا غەفوری ئەستێرە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران حەز دەکات پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هەولێر بکات و ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە، بەڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان هەردوولا دروست نەبووە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه کوردانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە هەوڵدان یانەی هەولێر و وریا غەفوری بەیەکتری بگەیەنن، بەڵام تا ئێستا یانەی هەولێر هیچ بڕیارێکی نەداوە، چونکە نازانرێت نرخی ئەو ئەستێرە کوردە چەندە، کە وەرزی رابردوو نرخی گرێبەستەکەی وریا لە یانەی ئیستیقلال بۆ وەرزێک ١٦ ملیار تومەن بوو کە دەکاتە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار.
هه‌ڵوێسته‌كانی وریا هه‌میشه هه‌رای ده‌نێته‌وه
وریا غه‌فووری كوڕه كورده‌كه‌ی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیستیقلال بوونه پاڵه‌وانی خولی نایابی ئێران، له دوای یارییه‌كه‌ش رایگه‌یاند تۆپی پێ بۆ ئه‌و هیچ گرینگییه‌كی نا بێت كاتێك ژیانی سیاسی و ئابووری خه‌ڵك تا دێت خراپتر ده‌بێت.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی وریا غه‌فووری حكوومه‌تی ئێرانی توڕه كرد و له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا وێنه‌ی ئه‌و یاریزانه كورده‌ی له نێو یاریگه و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی و شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه كرد، دواتر له یانه‌ی ئیستقلالی شاری تارانیش ش دوورخرایه‌وه.
خه‌ڵكی ئێران وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌ی وریا غه‌فووری، سۆشیاڵ میدیایان پڕكردووه له وێنه‌ی ئه‌و یاریزانه كورده، له یه‌كێك له كاردانه‌وه‌كان عه‌لی دایی ئه‌فسانه‌ی پێشووی ئێرانی وێنه‌یه‌كی وریا غه‌فووری به جلوبه‌رگی كوردی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و كوڕه كورده دووپات كرده‌وه.
وریا غه‌فووری له دایكبووی ساڵی 1987ـی شاری سنه‌یه، یاریزانی ئێستای ئیستیقلالی ئێرانییه، له نێو یاریگه له باڵی راست یاری ده‌كات، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی به پڵنگه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناسراوه، پێشتر له لایه‌ن كارلۆس كیرۆشی راهێنه‌ری پورتوگالی پێشووی ئێران بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كرا بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2018، به‌ڵام به‌هۆی كوردبوون و هه‌ڵوێسته‌كانی دوورخرایه‌وه و له په‌رله‌مانی ئێران ده‌نگی ناڕه‌زایی له دژی دوورخرانه‌وه‌ی وریا غه‌فووری به‌رز بووه‌وه و داوایان كرد بیگه‌ڕێننه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه.