ڕاپۆرتێكی تری مێدیایی باس له‌وه ده‌كا كه گه‌ری هه‌یه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینیی یانه‌ی پاریس سان جێرمان بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی به‌رشلۆنه له داهاتوودا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كاته‌لۆنی بڵاوی كرده‌وه، كه راهێنه‌ری لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه چاڤی هێرناندێز، داوای له خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه كردووه، كه لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی پێشوویان دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سان جیڕمان بگه‌ڕێنێته‌وه به‌رشلۆنه.
بۆندی لیۆنێل مێسیی ته‌مه‌ن 35 ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان تا هاوینی ساڵی 2023ـیه و چاڤی ده‌یه‌وێ له ده‌ستپێكی وه‌رزی 2023/2024 ئه‌و یاریزانه وه‌كوو یاریزانی به‌رشلۆنه پێشكه‌شی مێدیاكان و هانده‌ران بكرێ.
چاڤی باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه به گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی، ڕۆڵی له بووژانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ی ئاست و ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌بێ له هه‌ردوو ڕووی وه‌رزی و داراییشه‌وه، هه‌روه‌ها مێسی ده‌توانێ ناكۆكییه‌كانی پێشتری له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه نه‌هێڵێ، كه هه‌ندێ وردهگرفت دروست بووبوون، ئه‌وه‌ش له پێناو داخستنی لاپه‌ڕه‌كه‌ی له به‌رشلۆنه به باشترین شێواز پێش ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنی.
چاڤی هێرناندێز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مێسی ته‌مه‌نی ده‌گاته 36 ساڵان، به‌ڵام باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه ده‌توانێ ئه‌وه پێشكه‌ش بكا كه یانه‌كه‌ی ده‌یه‌وێ.
پێشتر خوان لاپۆرتا، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، له‌باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ به‌رشلۆنه ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و رایگه‌یاند كه ئه‌و چیرۆكه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه.
چه‌ند ڕاپۆرتێك باسیان له‌وه كردبوو كه لیۆنێل مێسی خواست و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه هه‌یه، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.
خوان لاپۆرتا له لێدوانێكیدا بۆ مێدیای ئێسپن، ڕایگه‌یاندبوو: به نسبه‌ت به‌رشلۆنه‌وه، مێسی باشترینی مێژووه‌كه‌یه‌تی، ته‌نێ ده‌كرێ به یۆهان كرۆیفی به‌راورد بكه‌یت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو: به‌ڵام ئه‌و بڕیار و پێشهاته‌ی رووی دا، به‌هۆی هه‌ندێ ڕه‌وش و دۆخه‌وه بوو، به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌كه ده‌بێ له سه‌رووی یاریزان و راهێنه‌ره‌وه ببینرێ.
لاپۆرتا درێژه‌ی به گوته‌كانی دا و رایگه‌یاند: پێم وا نییه وه‌رزی مێسی له به‌رشلۆنه كۆتایی پێ هاتبێ، پێم وایه كه ئه‌ركی ئیمه ئه‌وه‌یه ئه‌و وه‌رزه به كراوه‌یی بهێڵینه‌وه و داینهخهین.
لاپۆرتا به‌م جۆره كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: وه‌كوو سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، ئه‌وه‌ی ئه‌ركم برووه كردوومه.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدا بوو، كه یانه‌ی پاریس سان جێرمان له هه‌وڵدایه كه بۆندی مێسی تا ساڵی 2024 نوێ بكاته‌وه، واته ساڵێكی دیكه‌ی له سه‌رووی بۆنده‌كه‌یه‌وه.
ڕاپۆرته‌كانیش باسیان له‌وه كردووه كه مێسی تا ئێسته ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌و بۆنده‌ی پاریس بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی نه‌داوه، ده‌یه‌وێ ئه‌و بڕیاره بخاته دوای مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ.