مان یونایتد له ده‌ستخستنی دی یۆنگ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چی ده‌كا؟
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستخستنی یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه فرێنكی دی یۆنگ، به‌ڵام لهبارێكدا گه‌ر له‌و بۆنده‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بریتی بۆی داناوه.
مێدیاكان دوێنێ شه‌ممه 23/7/2022 بڵاویان كرده‌وه، گه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد نه‌یتوانی فرێنكی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی بباته ریزه‌كانیه‌وه، كه ساڵانێكی زۆره هه‌وڵ ده‌دات بیباته ریزه‌كانیه‌وه، ئه‌وان یاریزان سێرجی میلینكۆفیڤیچ ساڤیچ، وه‌كوو بریت و شوێنگره‌وه‌ی بۆندی ئه‌و یاریزانه ده‌باته ریزه‌كانیه‌وه، كه یانه‌ی لازیۆ بۆ ته‌واوكردنی بۆنده و ده‌ستبه‌ردابوون له‌و یاریزانه دااوی نزیكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌كا.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌و ژماره زۆره داببهزرێندرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه 27 ساڵه و بۆنده‌كه‌ی تا حوه‌زیرانی 2024ـه، خواسیتیشی بۆ رۆیشتن له ریزه‌كانی ئه‌و یانه ئیتاڵییهكهدا ده‌رنه‌بڕیوه.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، به‌ده‌ست بێهیواییه‌وه ده‌ناڵێنێ له چنگخستنی دی یۆنگدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رشلۆنه رازی بووه بیفرۆشێ، به‌ڵام خودی یاریزانه‌كه بیرۆكه‌ی رۆییشتن بۆ مانچسته‌ر یونایتد ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و یانه‌یه‌یه له چامپیۆنس لیگ، كه له وه‌رزی دادێ ته‌نیا به‌شداریی خولی ئه‌ورووپی ده‌كا، له ده‌ستخستنی ساڤیچیشدا هه‌مان كێشه‌ی دێته پێش.
ناجلسمان له‌باره‌ی بۆندكدن له‌گه‌ڵ هاری كین دواپه‌یامی دا
جۆلیان ناجلسمان، راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، بیرۆكه‌ی جووڵه‌كردن بۆ ده‌ستخستنی هاری كینی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتنهام به دوور داده‌نێ.
رفض جوليان ناجلسمان، مدرب بايرن ميونخ، استبعاد فكرة التحرك من أجل ضم هاري كين، مهاجم توتنهام هوتسبير.
یانه‌ی بایرن میونشن، ده‌كۆشێ هێرشبه‌رێكی نوێ بباته ریزه‌كانیه‌وه، به تایبه‌ت دوای رۆییشتنی یاریزانی پۆڵه‌ندی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی به‌ره‌و به‌رشلۆنه، چاوه‌ڕێ ده‌كرا هاری كین یاریزانێكی گونجاو بێ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه ناجلیسمان ده‌ڵێ: هاری كین یاریزانێكی گرانبه‌هایه، ئه‌وه‌یه كێشه‌كه، به‌ڵام ناوازه‌یه و یه‌كێكه له‌و دوو یان سێ هێرشبه‌ره‌ی ده‌توانن له شوێنی یاریكردنی ژماره 10 یاری بكه‌ن، له رووی جه‌سته‌ییشه‌وه به‌هێزه و به هه‌ردوو پێ به باشی یاری ده‌كا و لێدانی سه‌ریشی زۆر باشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ده‌كرێ گۆڵی زیاتر له خولی ئه‌ڵمانی تۆمار بكا، نرخه‌كه‌شی نازانم، به‌ڵام ئه‌وه بۆ بایرن زۆر سه‌خته و داهاتووش بزانین چیمان پێش دێنی.
بۆ بیرهێنانه‌وه بۆندی كین له‌گه‌ڵ تۆتنهام تا 2024ـه و به‌پێی زانیاریی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی، بایرن میونشن ئاره‌زووی نییه ئه‌م هاوینه بۆندی له‌گه‌ڵدا بكا.