- ئه‌مڕۆ له قۆناخی هه‌شتی جامی یۆری خانمان، له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و ئیسپانیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: (هلسینكی فنله‌ندا ـ ڤیكتۆریا پلزن چیك) كات 07:00ـی ئێواره، (ماكابی حه‌یفا ئیسرائیل ـ ئۆلێمپیاكۆس یۆنان) كات 08:00ـی شه‌و، (دینامۆ كێیڤ ئۆكراینا ـ فێنه‌رباهچه توركیا) كات 09:00ـی شه‌و، (فرینكفارۆزی هه‌نگاریا ـ براتیسلاڤا سلۆڤاكیا) كات 09:00ـی شه‌و، (ماریبۆر سلۆڤینیا ـ شیریف مۆلدۆڤا) كات 09:15 خوله‌كی شه‌و.
- رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی نوێی بارسێلۆنا: دەمەوێت لە یانەیەکی گەورە یاریی بکەم، لێرەم بۆ ئەوەی یارمەتی بارسێلۆنا بدەم لە گەڕانەوەی بۆ لوتکە، قسەم لەگەڵ چاڤی کردووە، لە بڕیاردان بۆ یاریکردن لەگەڵ بارسێلۆنا دوودڵ نەبووم و بە ئاسانی بڕیارمدا، دەمەوێت لەگەڵ ئەم یانەیە ناسناوەکان ببەمەوە.
- رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی: دەمێکە ئەو بڕیارەم داوە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی نوێ بکەم، دەمەوێت پێشتان بڵێم بڕیاری جیهێشتنی بایرن و بۆندزلیگا قوڕسترین بڕیاربوو لە ژیانمدا، به‌ڵام من پێداگیریم كرد كه لە شوێنێکی دیکە بژیم و خێزانەکەم ژیانێکی نوێی هەبێت، لە ساڵی داهاتووش کلارای کچم دەست بە خوێندن دەکات و پێویست بوو ئەم بڕیارە بدەم، رەنگە لە کاتێکی دیکە هەرگیز رێک نەکەوتبایە، هەندێك دەرفەتیش لە ژیاندا تەنیا یەکجارە.
- رۆژنامه‌ی ماركا: یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا به‌هۆی به‌رزی مووچه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ڕه‌تكرده‌وه.
- تێن هاگ راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد: كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی یانه‌كه‌مانه و به‌شێكی كاریگه‌ره له پلانه‌كانمان بۆ وه‌رزی داهاتوو.
- ئاندریاس كریستینسن به‌رگریكاری دانیماركی یانه‌ی بارسێلۆنا: لیڤاندۆڤسكی عه‌قڵیه‌تێكی گه‌وره‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌و بۆ ئێمه زۆر پێویست بوو.
- یانه‌ی بایرن میونشن له‌گه‌ڵ ماتیاس دی لیخت به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی یوڤێنتۆس گه‌یشته رێككه‌وتن و ده‌بێته گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له مێژوودا.
- خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا: پێشتر له ساڵێكدا 6 ناسناومان به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ده‌توانێت جارێكی دیكه دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه، له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی یاریگه یاریزانی باشمان گواستووه‌ته‌وه، ئێستا كاتی گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكه.
- گۆنزالۆ هیگواین: پێشتر ماوه‌ی 7 ساڵ یاریم بۆ ریال مه‌درید كردووه، شانازی پێوه ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشتر بارسێلۆنا گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كردبام قبوڵم ده‌كرد.
- سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی بایرن میونشن: میونشن خۆشترین شاره لای من، ده‌مه‌وێت هه‌موو ناسناوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستبهێنم.
- پاتریك ڤیێرا راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس: زۆربه‌ی یاریزانه كاریگهرهكانم بێسه‌روشوێنن و نه‌یتوانی له‌گه‌ڵمان گه‌شت بكه‌ن بۆ ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م ده‌رفه‌تی یاریكردن به یاریزانه لاوه‌كان بده‌م.
previous post
next post