سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌شداریی خوله‌كانی كوردستان نه‌كات، به پێی رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنه‌كه‌یان سزای ده‌ده‌ن، سوپاسی حكوومه‌تی كوردستانیشی كرد شایسته داراییه‌كانی فیدراسیۆنه‌كه‌یانی دابین كردووه.
تاریق عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌م 18ی ته‌مووز، له باره‌گه‌ی فیدراسیۆنه‌كه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا، كه په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر تێیدا ئاماده‌بوو.
تاریق عه‌بدولڕه‌حمان سه‌ره‌تا وتی: “سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه شایسته داراییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانی خه‌رج كرد، موژده‌ی ئه‌وه‌شمان وه‌رگرتووه، له رۆژانی داهاتوو به‌شی دووه‌می شایسته داراییه‌كان وه‌رده‌گرین، كه به هۆیه‌وه خه‌ڵاتی تیپ و یانه پاڵه‌وانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین”.
وتیشی: “ئێمه جگه له سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی كوردستان، داوای پاره و بودجه‌مان له كه‌س نه‌كردووه و نایكه‌ین، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دارایی‌ش ده‌كه‌ین، كه زۆر هاوكارمان بوون”.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌شداریی خوله‌كانی كوردستان نه‌كات، به پێی رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنه‌كه‌یان سزای ده‌ده‌ن و ئه‌وه راست نییه به‌شداریكردن له خوله‌كانی كوردستان ئاره‌زوومه‌ندانه بێت، سزاكانیش دیارن كه دابه‌زاندنی یانه‌كه‌یه بۆ پله‌كانی خوارتر، ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش، كه به‌رپرسی یانه‌كانه، به شێوه‌ی تر سزایان بده‌ن.
تاریق عه‌بدولره‌حمان ئاشكرای كرد: له رۆژانی نزیكی داهاتوو كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و بڕیار له‌سه‌ر كاتی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی 2022- 2023ی خوله‌كانی كوردستان ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها كاتی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌كانیش دیاریی ده‌كه‌ین، جگه له‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خوله‌كانی پێشخستن بۆ ناوبژیوانن و سه‌رپه‌رشتیاران ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به وه‌رزی رابردووش، عه‌بدولڕه‌حمان باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه توانیان خوله‌كان له كاتی دیاریكراو و گونجاو كۆتایی پێ بهێنین و به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه بچن، كه ژماره‌یان 9 خول و پاڵه‌وانیه‌تیی بوو، گوتیشی: ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی و كێشه‌ش هه‌بووبن، بچووك بوون، به‌شێكی دواخستنی هه‌ندێك له یارییه‌كانیش، پێوه‌ندیی به یانه‌كانه‌وه هه‌بووه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له خوله‌كانی عێراق به‌شداربوون و هه‌وڵمان دا یارمه‌تییان بده‌ین.
تاریق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه بۆ وه‌رزی نوێ رێنمایی نوێ بۆ ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاروباره‌كان زیاتر رێكبخه‌ن.
وتیشی: گله‌ییمان لێ ده‌كه‌ن كه سزاكانمان له‌سه‌ر یانه و تیپه‌كان سووك بوون، ئێمه هه‌موو كات هه‌وڵمان داوه كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆیه سزاكانیش قورس نه‌بوون، هه‌روه‌ها وه‌رزی رابردوو كێشه‌كانی خولی كوردستان به رێژه‌ی 50% به به‌راورد به وه‌رزه‌كانی پێشووتر كه‌متر بوون”.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێ سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی تۆپی پێ به ناوی “مۆندیالی كوردستان” ئاشکرایکرد، کە پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه هیچ پێوه‌ندیی به فیدراسیۆنی كوردستان نییه، وتیشی: “ناوبژیوانانی تۆپی پێی كوردستان به‌شێكن له فیدراسیۆن، بۆیه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئێمه ناتوانن یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ن”.
پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا، كه ئایا بۆچی رێوڕه‌سمی كۆتایی چه‌ند خولێكی كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بوون و ساده بوون، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه هه‌وڵیان داوه به كه‌مترین خه‌رجی رێوڕه‌سمه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
هه‌روه‌ها نموونه‌ی به خولی ئیسپانیا هێنایه‌وه، كه رێوڕه‌سمی كۆتایی خوله‌كه زۆر ساده و ساكار بووه.
تاریق عه‌بدولڕه‌حمان له وه‌ڵامی پرسیارێكی تری وشه، كه ئایا ژماره‌ی یانه‌كان له وه‌رزی نوێی خولی نایابدا چه‌ند ده‌بن، گوتی: “تا ئێسته هیچ گۆڕانكارییه‌ك نییه و هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی”.
له به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، ئاشكرای كرد خه‌رجییه‌كانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كانی كوردستان، به‌راورد به وه‌رزه‌كانی پێشوو 40 تا 50% كه‌متر بوون.
دواجاریش تاریق عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه دا، دانانی سكرتێرێكی نوێ بۆ فیدراسیۆنه‌كه، له شوێنی سه‌لام حوسێنی سكرتێری پێشوو، كه كۆچی دوایی كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای شایسته‌یی و توانای كاركردن بووه و كه‌سێكی گونجاویان بۆ پۆسته ده‌ستنیشان كردووه.