داڵكورد یانه‌ كوردییه‌كه‌ی ئه‌وروورپا مه‌ترسیی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌ دووه‌كان له‌سه‌ره‌

ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌، 16 ته‌مووزی 2022، داڵکورد لە گەڕی چواردەمینی خولی پلەیەکی سوید میوانداریی ئۆرێبرۆی کرد و یارییەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕاند، له‌و یارییه‌دا هاڕوون ئه‌حمه‌د ناوه‌راستكاری كورد به‌هۆی ئازاری ددانی بانگهێشتی یارییه‌كه‌ نه‌كرا.

دوای تەنیا پێنج خولەک کیڤن واڵکێر دەرگای گۆڵەکانی کردەوە و گۆڵی یەکەمی لە دژی داڵکورد تۆماركرا،
هەر لەم نیوەیە و لە خولەکی 14 داڵکورد گۆڵی دووەمیشی لێکرا و ئەمجارە نۆیل میلێسکۆگ واژۆی لەسەر گۆڵی دووەم کرد.
داڵکورد سێیەم یاریی لەسەریەک و نۆیەمینی لەم وەرزە دۆڕاند و لە کۆی چواردە یاریی تا ئێستا تەنیا سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە یازدە خاڵ لە خانەی چواردەمینی ریزبەندییەکە دەبینرێت، لەبەرامبەردا ئۆرێبرۆ دوای چوار یاریی یەکەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە بیست خاڵ خانەی دەیەمی گرتووە، یانه‌كه‌ی كوردان له‌ ئه‌وروپا 4 یارییه‌ هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی تۆمارنه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ یانه‌كه‌ دروستكردووه‌.
داڵكورد له‌سه‌رتای وه‌رزی ئه‌مساڵ هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌بوو، تا بۆ وه‌رزی داهاتوو بگه‌نه‌ خولی نایابی سویدی، به‌ڵام ئێسته‌ دۆخی یانه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ خولی سووپه‌رتانی سویدی بمێنه‌وه‌.
یاریزان هاڕون ئه‌حمه‌د یه‌كێك له‌ باشرتین یاریزانه‌كانی كوردستان له‌ یانه‌ی داڵكورد یاریی ده‌كات و خاوه‌ن حوله‌ و خێرایه‌كی باشه‌، كه‌ پێشووتر بۆ یانه‌ی زاخۆ و دهۆك یاریكردووه‌.

ھەواڵی زیاتر