- فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له دوایین كۆبوونه‌وه‌یان دا بڕیارییان دا 4 یانه بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق دابه‌زێنن به‌مه‌ش یانه‌كانی ئه‌مانه‌ی به‌غدا، دیوانیه، مینا و سامه‌را ماڵئاواییان له خولی نایابی عێراق كرد.
- وه‌رزی داهاتوو خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به به‌شداریی 18 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و له كۆتایی وه‌رزیش 4 یانه‌ی دیكه داده‌به‌زێت و دواتر خولی نایابی عێراق له 16 یانه جێگیر ده‌بێت.
- به فه‌رمی مانچێسته‌ر یونایتد گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی فێینۆردی هۆڵه‌ندا (تایرێل مالاسیای) راگه‌یاند، ئه‌م یاریزانه به 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان كردووه.
- مارکای ئیسپانیا: ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەل ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی بۆ ئەوەی گرێبەستەی نێوانیان نوێ بکەنەوە، هێما بۆ ئەوە کراوە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدریگۆ ئەمجارە گرێبەستی میلیتاو تاکو ساڵی 2028 نوێ دەکەنەوە، مەرجی شکاندنی گرێبەستی میلیتاو هەروەکو رۆدریگۆ ملیارێک یۆرۆ دەبێت. میلیتاو لە هاوینی 2019 بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ لە پۆرتۆی پۆرتوگالیەوە رووی لە ریال مەدرید کرد و ئەو کاتە بووە گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژووی یانەکە.
- رۆژنامەی سکای سپۆرتی سپۆرتی ئیتاڵیا: فیۆرینتیناو ریال مەدرید لە پێناو گواستنەوەی لوکا یۆڤیچ گەیشتنە رێککەوتن، ریال مەدرید بە خۆڕایی دەستبەرداری یۆڤیچ بۆ فیۆرێنتینا بووە، بەڵام پێویستە لەسەر فیۆرێنتینا مووچەی لوکا یۆڤیچ کە ساڵانە ٢ ملیۆن و نیو یۆرۆیە بدات، دواتر ئەم یانەیە دەتوانێ بۆ دوو ساڵی دیکە گرێبەست لەگەڵ یۆڤیچ بەمووچەی ساڵانەی ٥ ملیۆن یۆرۆ بکەن.
- رۆما لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستێکیان تاکو هاوینی 2026 لەگەل زەکی چەلیکی تورکی واژۆ کرد و گرێبەستەکەش لەسەر داوای خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەر بووە.
رۆما بەخێرهاتنی یاریزانەکەی کردووە و رایگەیاند زەکی لەگەڵ یانەکەیان درێسی ژمارە 19 دەپۆشێت. هەرچەندە رۆما نرخی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ هێمای بۆ ئەوە کردوو گرێبەستەکە بۆ چوار ساڵ بەرامبەر حەوت ملیۆن یۆرۆ دەبێت. - زیاتر له مانگێکە ئینتەر میلان داوای لە پاولۆ دیبالا کردووە بۆ وەرزی داهاتوو یاری بۆ یانەکەیان بکات، تاوەکوو ئێستا دوو جار بەڕێوەبەری کارەکانی دیبالا لەگەڵ ئینتەر میلان کۆبووەتەوە و نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، پێگەی تۆتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاوی کردووەتەوە دوێنی دواینجار بریکارەکەی دیبالا لەگە ئینتەرمیلان گفتووگۆی كردووه، به‌ڵام
تاوەکوو ئێستا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە. - نادالی به‌ربژێری دووه‌می گراند سلامی وێمبڵدۆن له قۆناخی چواره‌م رووبه‌رووی بوتیك ڤانی هۆڵه‌ندی بووه‌وه، له سێتی یه‌كه‌م نادال شه‌ش چوار بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و سێتی دووه‌میشی به ئه‌نجامی شه‌ش دوو برده‌وه، له دواین سێت كه گه‌یشته تایبرێك رافایل نادالی براوه‌ی دوو جاری وێمبڵدۆن حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی گراند سلامی وێمبڵدۆن له‌وێش رووبه‌رووی تایلۆر فریتزی ئه‌مریكی ده‌بێته‌وه.