رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
مۆرینهۆ ئامانجه دێرینه‌كه‌ی برده ریزه‌كانیه‌وه
یانه‌ی ڕۆما، سه‌ركه‌وتوو له بۆندكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی به ئامانجی له‌مێژینه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ داده‌نرێ.
یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی، كه ئێسته خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ریه‌تی، له سایتی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه، كه بۆندیان له‌گه‌ڵ زه‌كی سێڵیكدا تا 30ی یۆنیۆی 2026ـدا واژۆ كردووه.
یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا، روونی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ تیمی جیالۆڕووسیدا درێسی ژماره 19 ده‌پۆشێت.
له‌و رووه‌وه سێڵیك ده‌لێ: بۆ من شكۆدارییه كه له ریزی ئه‌م یانه گه‌وره‌یه یاری بكه‌م، ئاوات و ته‌مای گه‌وره‌م هه‌یه، ده‌شمه‌وێ یارمه‌تیی یانه‌كه‌م بده‌م له سه‌ركه‌وتن.
دووپاتیشی كرده‌وه: هه‌ست به ئاماده‌كاریی و وردیی به‌رهه‌ڤیم ده‌كه‌م، هیچ كاتێكیش ڕاده‌ست نابم و كۆڵ ناده‌م، به‌رده‌وام وهه‌میشه له نێو یاریگه‌دا ده‌جه‌نگم و ده‌كۆشم له پێناو هه‌موو شتێك.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شاره‌زا له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له ئه‌ورووپا، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: به‌های بۆندی ئه‌و یاریزانه 7 ملیۆن یۆرۆیه.
رۆمانۆ باسی له‌وه‌ش كردووه، كه له‌و كاته‌وه‌ی مۆرینهۆ راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام، خواستی ده‌ستخستی ئه‌م یاریزانه‌ی هه‌بوو.
یانه‌ی میلان یه‌كه‌م بۆندی بۆ دی بڕۆینی نوێ خسته ڕوو
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی، یه‌كه‌م بۆندی پێشكه‌شی یاریزانێكی خولی به‌لژیكی كرد، كه به دی بڕۆینی نوێ ناسراوه.
دوێنێ سێشه‌ممه 5/7/2022، تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی، یه‌كه‌م بۆندی پێشكه‌شی یاریزانی به‌لژیكی چاڕڵ دی كیتیلیاری، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی كڵۆب بروجی ئه‌و وڵاته كردووه، تا له‌و هاوینه‌دا بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
ئه‌و مێدیایه باسی له‌وه كردووه، كه بۆنده‌كه‌ی میلان 20 ملیۆن یۆرۆیه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گۆڕانكاریی دیكه، به‌ڵام ئه‌و نرخه‌ی له‌لایه‌ن یانه به‌لژیكییه‌وه داوا كراوه، زۆر له‌وه زیاتره كه میلان پێشكه‌شی كردووه.
پێشتر چه‌ندان ڕاپۆرت باسیان له‌وه ده‌كرد، كه یانه‌ی كڵۆب بڕوج، داوای ده‌ستخستنی 40 ملیۆن یۆرۆی كردووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه‌ی، كه به دی بڕۆینی نوێ ناسراوه.
هۆكاری ئه‌و ناسناوه‌ی، كه به ئه‌ستێره هاووڵاتییه‌كه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی چووێندراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه هاوشێوه‌ی ئه‌وه له ڕه‌سه‌نی وڵات و له ناوه‌ندی یاریكردنیشی.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، له‌و كاته‌وه‌ی یاریزان هاكان چالهانئۆغلۆ رۆییشتووه، به ده‌ست نه‌بوونی یاریساز (دروستكه‌ری یاری)ـیه‌وه ده‌ناڵێنێ، كه هاكان هاوینی ڕابردوو چووه یانه‌ی ئینته‌ر میلان و یانه‌ی میلان نه‌یتوانی شوێنه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه.
دی كیتیلیاری، 18 گۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له كۆی 78 یاریی له خولی به‌لژیكی تۆمار كردووه و له نۆڤێمبه‌ری 2020 یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی بووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.