مانچسته‌ر سیتی بۆندی كالفین فیلێپسی یه‌كلا كرده‌وه
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ئارسناڵ بۆندی خیسۆسی به فه‌رمی راگه‌یاند
یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی، بۆندی یاریزانی به‌ڕازیلی گابریل خیسۆسی راگه‌یاند، كه له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتییه‌وه په‌یوه‌ندیی پێوه كردوون و ساڵانێكی زۆر له تۆپوه‌شێنه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه، سایتی یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیز، به فه‌رمی رایگه‌یاند، كه گابریل خیسۆسی ته‌مه‌ن 25 ساڵانیان بردووه‌ته ریزه‌كانیانه‌وه و هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانی بۆنده‌كه‌یان كۆتایی هاتووه و خۆی بۆ ماوه‌ی ئاماده‌كاریی یانه‌كه ئاماده ده‌كا.
ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلییه ناسراوه، له ماوه‌ی 5 ساڵ یاریكردنی، 236 یاریی بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له 5 وه‌رزدا كردووه و 95 گۆڵیشی تۆمار كردووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاڕسناڵ، درێسی ژماره 9 بپۆشێ.
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێتی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه بۆندی خیسۆس له‌گه‌ڵ ئارسناڵ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه و به‌های بۆنده‌كه‌شی 45 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینییه.
نه‌مانی خیسۆس له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، له كاتێكدایه ئه‌و یانه ئینگلیزییه بۆندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هێرشبه‌ران ئیرلینگ هالاند و جۆلیان ئه‌لڤارێزدا كردووه، هه‌ر ئه‌و دوو بۆنده‌ش ڕێگه‌یان بۆ خیسۆس خۆش كرد كه یانه‌كه جێ بهێڵێ.
مانچسته‌ر سیتی بۆندی كالفین فیلێپسی یه‌كلا كرده‌وه
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، بۆندی یاریزانی ئینگلیزی كالفێن فیلێپسی یه‌كلا كرده‌وه، كه له ریزه‌كانی یانه‌ی لیدز یونایتده‌وه چووه ئه‌و یانه‌یه.
دوێنێ دووشه‌ممه، پێگه‌ی فه‌رمیی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بڵاوی كرده‌وه، كه فیلێپس به بۆندێكی ماوه 6 ساڵه په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی یانه‌كه‌یانه‌وه كردووه.
ئه‌و یاریزانه دوای ته‌واوكردنی بۆنده‌كه‌ی، ڕایگه‌یاند: زۆر خۆشحاڵم كه هاتوومه‌ته مانچسته‌ر سیتی، كه جارێكی تر سه‌لماندی باشترین یانه‌ی ئینگلته‌رایه له‌گه‌ڵ بوونی پێكهاته‌یه‌كی نایاب و راهێنه‌رێكی وه‌كوو پێپ گواردیۆلا، كه به باشترین راهێنه‌ری جیهان داده‌نرێ.
فیلێپس ئه‌وه‌شی وتووه: من زۆر بهجۆشخرۆشم به یاریكردن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی گواردیۆلا، به شێوه‌یه‌ك بڕوا ناكرێ، له‌و و ده‌سته‌ی هونه‌رییه‌وه زۆر فێر ده‌بم، ده‌مه‌وێ ببمه به‌شێك له‌و یانه ناوازه‌یه.
ئه‌و یاریزانه‌ی پێشتری لیدز یونایتد، ده‌شڵێ: مانچسته‌ر سیتی یانه‌یه‌كی سه‌ر ئاستی جیهانه به بوونی ئه‌و پێكهاته و ئه‌و پێگه‌یه، په‌یوه‌ندیكردنم به‌و یانه‌یه، خه‌ون بوو، بووه ڕاستی.
ده‌شڵێ: ئێسته ئیتر ده‌ست به كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی یانه‌كه‌م بده‌م له داهاتوودا سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بێنێ.
چه‌ندان ڕاپۆرت له‌باره‌ی نرخ و به‌های ئه‌و بۆنده‌وه ده‌ڵێ: بۆندی چوونی فیلێپس كه له لیدزه‌وه چووه مان سیتی، گه‌یشتووه‌ته 42 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی، له‌گه‌ڵ بوونی گۆڕانكاریی دیكه.