یه‌كه‌م هه‌نگاوی مانچسته‌ر بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ ده‌ستی پێ كرد
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ڕۆناڵدۆ ده‌چێته چی یانه‌یه‌ك؟
زۆرترین قسه له‌سه‌ر چاره‌نووس و نه‌مانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایند ده‌كرێ، چه‌ندان ڕاپۆرتیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ڕۆناڵدۆ ئامانجی یه‌كه‌می به‌شداریكردنه له چامپیۆنس لیگی وه‌رزی نوێ، بۆیه ئه‌گه‌ری جێهێشتنی یانه‌كه‌ی هه‌یه.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شاره‌زای بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له ئه‌ورووپا، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) باسی له‌وه كردووه: ڕۆناڵدۆ سه‌رسامه به ئیریك تین هاگ، راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، به‌ڵام داوای رۆییشتنی كردووه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی نه‌بوونی پلانی نوێی یانه‌كه بۆ وه‌رزی دادێ.
ئه‌و شاره‌زایه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییه، چونكه ده‌یانه‌وێ وه‌رزی داهاتوویش له ریزه‌كانیان بێ.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه خۆرخی مێندێزی بریكاری ڕۆناڵدۆ، هه‌وڵ ده‌دا له ڕێگه‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌ك، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا ئه‌و یاریزانه له مان یوو بۆ یانه‌یه‌كی دیكه بگوازێته‌وه، به‌ڵام یانه‌ی پاریس سان جێرمان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بۆنده‌دایه.
بۆ بیرهێنانه‌وه و زانین، ناوی ڕۆناڵدۆ وابه‌سته‌ی چه‌ندان یانه‌ی وه‌ك چێڵسی و بایرن میونشن و ڕۆما و سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی مانچسته‌ر بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ ده‌ستی پێ كرد
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وای له ڕۆناڵدۆ كردووه كه بڕیاری رۆییشتن له یانه‌كه‌ی بكا، ئه‌وه‌یه كه هیچ بۆندێكی نوێی نه‌كردووه، به‌ڵام به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆندێك، ئه‌و یانه‌یه یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ پارێزگاریكردن له ڕۆناڵدۆ ده‌ست پێ كرد.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شاره‌زای بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له ئه‌ورووپا، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) باسی له‌وه كردووه: یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بۆندی به‌رگریكاری چه‌پی یانه‌ی ڤێینۆرد تیریل مالاسیا یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد چاوه‌ڕوانی گه‌شتی ئه‌و یاریزانه ده‌كا بۆ ئینگلته‌را، به‌شی یه‌كه‌می پشكنینینه‌كانی بۆ ده‌كرێ و به‌شی دووه‌میشی به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ ده‌كرێ و دواتر به شێوه‌ی فه‌رمی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
ئه‌م وه‌رزه چه‌ندان یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بۆنده‌كانیان كۆتایی دێ و له ده‌ستی دان، دیارترینیان پۆڵ پۆگبا، نیمانیا ماتیچ، جیسی لینگارد و ئیدینیسۆن كاڤانی.
بۆ بیرهێنانه‌وه، چه‌ندان ڕاپۆرتی مێدیایی باسیان له‌وه كردبوو، كه ڕۆناڵدۆ بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بێ بۆندی یانه‌كه‌وه، به‌ڵام یانه‌كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆ نه‌هێشتنی یه‌كێك له پاساوه‌كانی ڕۆییشتنی ڕۆناڵدۆ، نا.