له‌ رۆژی وه‌رزشی كوردستان هه‌زاران كه‌س بۆ وه‌رزشكردن رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان

بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك رۆژی وه‌رزشی كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شداریی هه‌زاران وه‌رزشوانان و ئاره‌زوومه‌ندانی وه‌رزش به‌ڕێوه‌چوو، دوو گه‌وره‌ترین ماراسۆن له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سۆران به‌ڕێوه‌چوو، له‌ دهۆكیش چه‌ندان چالاكی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ ماراسۆنێكی بایسكیلسواری ئه‌نجام درا.

دوێنێ شه‌ممه‌ 25ـی حوزه‌یرانی 2022 رۆژی وه‌رزشی كوردستان بوو كه‌ زیاتر لە ٢٠ چالاکی وەرزشی لە سەرتاسەریی کوردستان بەڕێ دەچوون، سەرلەبەیانیه‌كه‌ی راکردنێکی بە کۆمەڵی پێنج کیلۆمەتری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو، سەدان کوڕ و کچ لە بەردەم قوتابخانەی دۆلاڤاژی بۆ ناو کەمپی زانکۆی سۆران بەشدارییان لە راکردنە بەکۆمەڵەکە کرد کە لە چوارچێوەی رۆژی وەرزشی کوردستان لە ژێر دروشمی لە پێناوی وەرزش راکردنە بەکۆمەڵەکە بەڕێوەچوو.
یاریی هۆکی سەرشەختە یارییەکی ئەمریکییە و بۆ وەرزشوانانی کوردستان نوێیە، دوێنێ لە رۆژی وەرزشی کوردستاندا ئه‌م یارییه‌ به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی هۆکی سەرشەختە دڵخۆشی خۆیان بە بەشداریکردنیان لە رۆژی وەرزشی کوردستان دەربڕی و هیوایان خواست لە ساڵانی داهاتوو بە شیوازێکی بەرفراوانتر چالاکی وەرزشی بکرێن، کە ئێوارە راکردنی بەکۆمەڵ و خولی فیرگەکان و چاڵێنجی بەرزترین بازدان لە هەولێر دەکرێن.
له‌ شاری سلێمانیش به‌ به‌شداریی باشترین تیپه‌كانی كچان پاڵه‌وانێتییه‌كی تیپی باله‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندان چالاكی تر كه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019ـه‌وه‌ رێكخراوی كوردستان سپۆرتس ده‌ی سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی وه‌رزشی ده‌كات له‌ كوردستان.