پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بڕەپارەی لێژنەی ئۆڵۆمپی دابین كرد

حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ڕێگەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌، فه‌رمانی خه‌رج كردنی بڕه‌ پاره‌ی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 22ـی حوزه‌یرانی 2022، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌رێگای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌، فه‌رمانی خه‌رج كردنی بڕه‌ پاره‌ی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رێوه‌چوونی كارو چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌ وه‌رزشییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌.

لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 25ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ كاتژمێر 11:00ـی پێش نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆك و ئه‌مینداری دارایی له‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان له ‌هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌، له‌ پێناو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاروچالاكییه‌كان كه‌ ساڵانێكی زۆر چالاكییه‌كان به‌ره‌و نه‌مان و لاوازبوون رۆیشتوون.