رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان چاڤی و یاریزانه‌كانی به‌رشلۆنه
چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته نێو ناكۆكییه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و یارییه دۆستانه‌ی كه تیپه‌كه به‌رانبه‌ر ئه‌ستێره‌كانی خولی ناوخۆیی ئوستراڵیا كردیان.
یانه‌ی به‌رشلۆنه گه‌شتێكی ئوستڕالیای كردبوو و له 25ی مانگی ڕابردوودا یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی خولی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته كرد، كه تێیدا یانه كاته‌لۆنییه‌كه به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ بباته‌وه، ئه‌و یارییه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م بوو دوای كۆتاییهاتنی خولی تۆپی پێ.
ئێزگه‌ی مۆنت كارلۆی فه‌ره‌نسی، ڕایگه‌یاندووه كه یاریزانانی به‌رشلۆنه ره‌خنه‌یان له‌و گه‌شته گرتووه، به تایبه‌ت كه ڕاسته‌وخۆ دوای كۆتاییهاتنی وه‌رزی تۆپی پێ ئه‌و گه‌شته‌یان كردووه، واته هیچ وه‌ستان و پشوویه‌كیان نه‌بووه.
به‌ڵام چاڤی هێرناندێز، پێش رۆییشتن و له ژووری جلگۆڕین له‌گه‌ڵ یاریزانان كۆ بووه‌ته‌وه و پێی گوتوون: “ئێسته ئه‌گه‌ر 5 ملیۆن یۆرۆ له حسابه‌كه‌ت بخه‌یته سه‌ر مێزه‌كه، من ده‌یبه‌م و ده‌یده‌م سه‌رۆكی یانه خوان لاپۆرتا و ناچینه ئوستراڵیا.
ئێزگه فه‌ره‌نسییه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رانبه‌ر ئه‌و یارییه و ئه‌و گه‌شته‌ی ئوستڕاڵیا 5 ملیۆن یۆرۆی وه‌رگرتووه و بایی به‌شێكی مووچه‌ی چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌یه.
به‌رشلۆنه له كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داراییدایه و ئه‌وه‌یش ناچاری كرد كه له‌م هاوینه‌دا ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندیی یانه‌كه فرینكی دی یۆنگ بفرۆشێ.
زیدان بۆچی له دواساتدا په‌شیمان بووه‌وه؟
زینه‌دین زیدانی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، له دواساتدا له بوونه راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان په‌شیمان بووه‌وه، هاوكات كۆمێنتێكی تازه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دا، كه له مۆندیالی 2006ـدا رووی دا و كهلهیهكی به‌هێزی له ماتێرازی، به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دا و به‌هۆیه‌وه كارتی سووری وه‌رگرت و له یاریگه ده‌ركرا و هۆكاری نه‌بوونه راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمانیش ئاشكرا ده‌كا.
ئێزگه‌ی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسی، له‌باره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بۆندی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه زینه‌دین زیدان تا دواساتیش له دانوستاندا بووه تا ببێته راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه و یانه‌كه‌ی له سه‌روبه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه بوو به شێوه‌ی فه‌رمی، به‌ڵام زیدان ته‌مای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، دوای دیدیه دیشامپی راهێنه‌ر، كه ڕه‌نگه دوای مۆندیالی 2022 واز له ئه‌ركه‌كه‌ی بێنێ، بۆیه بۆ ئه‌و خه‌ونه له‌مێژینه‌ی، ئه‌و هه‌ل و بۆنده‌ی تری واز لێ هێنا.
ئێزگه‌ی مۆنتی كارلۆ باسی له‌وه كردووه، كه زیدان هیچ پلانێكی وای نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راهێنه‌ری یانه فه‌ره‌نسییه‌كه، به‌ڵام ده‌رگه‌ی به‌ڕووی یانه‌ی پاڵه‌وانی فه‌ره‌نسادا دانه‌خستووه و بێهیوای نه‌كردوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ئێسته‌ش نه‌بێ و بۆ داهاتووش بێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2006ـدا، زینه‌دین زیدان، كهلـلهیهكی به‌هێزی له سینگی ماركۆ ماتێرازی، به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دا و به‌هۆیه‌وه كارتی سووری وه‌رگرت و یه‌كێك له هۆیه‌كانی دۆڕانی فه‌ره‌نسا و له‌ده‌ستدانی جامی مۆندیال بوو، كه هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا یارییه‌كه‌ی به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان برده‌وه.
زیدان له‌باره‌ی ئه‌و یارییه‌وه به سایتی فوتبۆڵ ئیتاڵیای راگه‌یاندووه: شانازی به‌وه‌وه ناكه‌م كه رۆژێك له رۆژان كردم، به‌ڵام كارێكه و بووه‌ته به‌شێك له ڕابردووی من.
له‌باره‌ی ئه‌و گۆڵه‌ی كه له‌و یارییه‌دا له جیانلویجی بوفۆنی كرد، گوتی: له‌به‌رده‌ممدا چركه‌یه‌ك، یان دوو چركه هه‌بوو بۆ بیركردنه‌وه و تا ئه‌و گۆڵه به‌و جۆره بكه‌م، چونكه گۆڵپارێزێك له به‌رامبه‌رم بوو، به باشی ده‌یناسیم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌ركێشیم كرد و كاره‌كه‌م كرد، زیدان له‌وه‌دا مه‌به‌ستی ئه‌و گۆڵه‌یه كه به‌شێوازی پانێكا تۆماری كرد.