رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
بۆچی بریكاری ڕافینا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌رشلۆنه كۆ ده‌بێته‌وه؟
بریكاری یاریزانی به‌ڕازیلی رافینا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشلۆنه، بۆ ته‌واوكردنی یاریزانه ده‌سته‌به‌ره‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 19/6/2022، مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌م ماوه‌یه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستخستنی یاریزانی به‌توانا بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، كه دیكۆ، بریكاری رافینای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیدز یونایتد، هه‌فته‌ی دادێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشلۆنه كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ ته‌واوكردنی بۆنده‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه دیكۆ ده‌یه‌وێ ئه‌وه بزانێ كه به‌رشلۆنه ئه‌و یاریزانه‌ی به‌جدی ده‌وێ یان نا.
رافینا خۆی ده‌یه‌وێ بچێته یانه‌ی به‌رشلۆنه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندان بۆندی گرنگ و گه‌وره‌ی له‌و پێناوه‌دا ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و كاتێكی زۆرتریش چاوه‌ڕوانی كردووه، به‌و مه‌رجه‌ی به‌رشلۆنه جدی بێ له بۆنده‌كه‌یدا.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلییه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی چێڵسی و ئارسناڵ و لیڤه‌رپوولیشه‌وه بایه‌خی ته‌واوی پێ ده‌درێ.
چه‌ندان ڕاپۆرت باسیان له‌وه كردووه، كه لیدز یونایتد داوای 55 ملیۆن یۆرۆی كردووه تا له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێ.
دێمبڵی مه‌رجی چوونه ڕیزه‌كانی چێڵسیی راگه‌یاند
عوسمان دێمبڵی، یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه، مه‌رجی بۆ چوونه یانه‌ی چێڵسی ئاشكرا كرد، له كاتێكدا بۆنده‌كه‌ی له 30ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێ.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه مێدیاكان راینگه‌یاند، كه عوسمان دێمبڵی یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه، نزیك بووه‌ته‌وه له یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی رایگه‌یاند، كه دێمبڵی ئاماده‌یه بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسیدا واژۆ بكا، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ره‌وه پێ بدرێ كه له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ نابێ و به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی یارییه‌كانی پێ ده‌كرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه دێمبڵی ته‌مای ئه‌وه‌ی هه‌یه ناسناوی خولی ئینگلیزی و چامپیۆنس لیگیش له‌گه‌ڵ چێڵسی بباته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێ سه‌ره‌كیبوون مسۆگه‌ر بكا و نایه‌وێ سیاسه‌تی به‌شداریپێكردنی هاوبه‌ش و سه‌ره‌ی پێ په‌یڕه‌و بكرێ.
دێمبڵی، له وه‌رزی ڕابردوودا ته‌نیا له نۆ یاریدا 90 خوله‌ك به‌شداریی پێ كرابوو.
بۆ بیرهێنانه‌وه، دێمبڵی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌م دواییه‌دا، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هانده‌رانی یانه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێ و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له به‌رشلۆنه ده‌مێنێته‌وه.