زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: نه‌رویج ـ سوید 19:00، ئیسپانیا ـ چیك 21:45، سویسرا ـ پورتوگال 21:45، یۆنان ـ كۆسۆڤۆ 21:45، سلۆڤینیا ـ سڕبیا 21:45، ماڵته‌ ـ سان مارینۆ 21:45.
  • یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز گواستنه‌وه‌ی چوامینی ناوه‌راستكاری مۆناكۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی راگه‌یاند، رۆژی سێشەممە سه‌ردانی ئیسپانیا ده‌كات و راسته‌وخۆ پشکنینە پزیشکییەکانی ئه‌نجام ده‌دات و پاشان لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ وەکو یاریزانی نوێ پێشکەش دەکرێت و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ رێک دەخرێت.
  • رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا: ریال مەدرید لەپێناو گواستنەوەی چوامینی ئۆفەرەکەی لە ٦٠ ملیۆن یۆرۆوە بۆ ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بەرز کردەوە لەگەڵ دیاریکردنی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت لە ئەگەری بردنەوەی ناسناوەکان.
  • رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا: چوامینی سوور بوو لەسەر پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید و دوو ئۆفەری دیکەی گرانبەهای لەپێناو پۆشینی درێسی شاهانه‌كان ره‌تكرده‌وه‌، به‌مه‌ش چوامینی دوای ئێدین هازارد و گاریس بەیڵ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتە چوارەم گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی ریال مەدرید .
  • چوامینی به‌ڕه‌سه‌ن كامیرۆنیه‌، به‌ڵام هه‌رزوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌م یاریزانه‌ی بانگهێشت كرد و له‌ژێر چنگی كامیرۆن ده‌ریهێنا، سه‌ره‌تا له‌ یانه‌ی بۆردی فه‌ره‌نسا ده‌ركه‌وت، دواتر له‌ 2020 به‌رامبه‌ر 14 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی مۆناكۆ گواسترایه‌وه‌ و ده‌ره‌وشایه‌وه‌.
  • رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسا: کارگێری یانەی پاریس سانجێرمان، ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، چیدیکە لەگەڵی بەردەوام نابن و، بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرێکی نوێ لە شوێنی دەست نیشان دەکەن، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پۆجێنتینیۆ تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.
  • خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی لەبارەی گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گووتی: لەم کات و ساتەدا هیچ شتێک لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە ناڵێم، چونکە ئەو یاریزانی بایرن میونشنە و دەبێت رێز لە گرێبەستەکەی و هەروەها یانەکەشی بگرین.
  • رۆژی ٢٣ـی مانگی داهاتوو ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەمیانی زنجیرە یارییە ئامادەکارییەکانیان کە لە ئەمریکا ئەنجامی دەدەن و ئەمساڵ لە ئەمریکا کەمپی مەشق و ئامادەکارییان بۆ وەرزی نوێ دەکەن و یارییەکی کلاسیکۆی دۆستانە لە رۆژی ٢٣ی یولیۆ لە لاس ڤێگاش ئەنجام دەدەن، ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەم کلاسیکۆیە دەست بە یارییە ئامادەکارییەکانیان دەکەن کە دواتر هەریەکەیان بەرامبەر یۆڤێنتۆسیش لە ئەمریکا یاریی دۆستانە دەکەن و ریال مەدریدیش بەرامبەر کلەب ئەمریکاش یارییەکی ئامادەکاریی دەکات.
ھەواڵی زیاتر