رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ئایا مانچسته‌ر یونایتد 80 ملیۆن یۆرۆی داوه بۆ ده‌ستخستنی دی یۆنگ؟
فرینكی دی یۆنگ، یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشلۆنه، بووه‌ته مایه‌ی گه‌نگه‌شه و گفتوگۆ و باسوخواسی ئه‌م ماوه‌یه‌ی گواستنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
چه‌ندان ڕاپۆرتی مێدیایی، باسیان له‌وه كردووه، كه یانه‌ی مانچسته‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و زێده‌پاره‌ی 20 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئه‌و یاریزانه ته‌رخان كردووه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رچاوه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه، ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ بڕه بۆندێك له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه له‌باره‌ی دی یۆنگ هاتبێ.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی له‌و بۆنده ده‌ست بكه‌وێ، سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاری و زێده‌پاره‌ی بۆنده‌كه، كه به‌كۆی گشتی ده‌گاته 100 ملیۆن یۆرۆ، به‌و مه‌رجه‌ش ڕێ ده‌دا دی یۆنگ له‌م هاوینه‌دا ریزه‌كانیان جێ بهێڵێ.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه به‌رشلۆنه ئاماده‌یه به‌زووترین كات ده‌ستبه‌داری دی یۆنگ بێ، ئه‌گه‌ر بۆندێكی گونجاو و دڵخوازی خۆی بۆ بێ، هاوكات به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌یانه‌وێ بۆند له‌گه‌ڵ بێرنارد سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیدا بكه‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێ ئه‌گه‌ر بۆندێك بۆ یاریزانه‌كه‌یان هه‌بێ، به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێ.
ئه‌م هاوینه، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد چه‌ند یاریزانێكی له‌ده‌ست ده‌دا، كه زۆربه‌یان به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان و نوێنه‌كردنه‌وه‌یانه.
ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێتی بریتانی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌م هاوینه شه‌ش یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه جێ ده‌هێڵن، ئه‌وه‌ش به بۆندی فری و خۆڕایی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی بۆنده‌كانیان ته‌واو بووه، ئه‌و یاریزانانش بریتین له خوان ماتا، كه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2014ـدا له یانه‌ی چێڵسییه‌وه چووه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، پۆڵ پۆگبا، یه‌كێك له‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئه‌م مانگه بۆنده‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ و ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێ دێڵێ، ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه له ساڵی 2016 چووه یانه‌ی مانچسته‌ر، كه ئه‌وكاته گرانترین بۆندی تۆپی پێ بوو، جیسی لینیگارد، دوای 20 ساڵ، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه دوای نه‌مانی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له 30ی یۆنیۆدا، ئه‌و یاریزانه ریزه‌كانیان جێ دێڵێ. ئیدینسۆن كاڤانی، ئه‌و یاریزانه ئۆروگواییه له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2020 له یانه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه به بۆندێكی خۆڕایی چووه ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و یانه‌كه جێ دێڵێ، لی گرانت، گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 39 ساڵان، له هاوینی ساڵی 2018ـدا له لایه‌ن یانه‌ی ئه‌هریمه‌نه سووره‌كانه‌وه بۆندی له‌گه‌ڵ كرا و له یانه‌ی ستۆك سیتییه‌وه چووه ئه‌و یانه‌یه، له دوو یاریی یانه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، پێش ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا وازهێنانی خۆی رابگه‌یه‌نێ. نیمانیا ماتیچیش، كه له یۆلیۆی 2017ـه‌وه له یانه‌ی چێڵسییه‌وه به بۆندێكی به‌ها 40 ملیۆن یۆرۆیی چووه ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له‌م هاوینه‌دا ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێ.