هەڵبژاردەی خانمانی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بڵاوکردەوە کە زۆربەیان کوردن.
شەهناز راهێنەری ئێرانی هەڵبژاردەی خانمانی فوتساڵی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بڵاوکردەوە کە لە کۆی ١٤ یاریزان ٩ یاریزانی کوردن.
شۆخان نورەدین و بیریڤان جەلال و دێرین محەمەد و شاجوان جەبار و شیلان عەبدولا لە دیارترین یاریزانە کوردەکانی هەڵبژاردەی خانمانی فوتساڵی عێراقن کە وابڕیارە لە سعوودیە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی خانمانی عێراق بکەن.
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به هۆی بوونی خوله‌كانی فووتساڵی خانمان و گرینگی پێدانیان له لایه‌ن یانه‌كانی كوردستان و فیدراسیۆنهكانهوه ئاستی یاریزانه ئافره‌ته‌كان له كوردستان، به‌ره‌وپێشه‌وه‌چووه، له‌هه‌ر فیئهیهكی ته‌مه‌ن له عێراق هه‌ڵبژارده‌ی خانمان درووستبركێت، راسته‌وخۆ له پێكهاته‌كه ده‌بینی زۆرترین ژماره‌ی یاریزانی كوردستانی تێداهیه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌م یارییه لای خانمانی كوردستان ده‌رده‌خات، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی كوردستان له كاتی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراقی، گرێبسهت له‌گه‌ڵ یاریزانه كورده‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاست و ئه‌نجامێكی باش له خوله‌كان به‌ده‌ستبێنن.
بڕیاربوو مه‌زن محه‌مه‌دیش وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهینه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراق ده‌ستنیشانبكرێت، به‌ڵام دواتر به بڕیارێك له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقییه‌وه دوور خرایه‌وه، ئه‌و پێیوابوو ئه‌وه مافی خۆیه‌تی، چونكه زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی نێو ئه‌و هه‌لبژارده‌یه ئه‌م وه‌رزه له ژێر سه‌رپه‌رشتی مه‌زن یارییانكردوو، بوون پاڵه‌وانی خولی نایابی فووتساڵی كوردستان.
پاڵه‌وانیه‌تی رۆژئاوای ئاسیا، له 15 حوزه‌یرانـی 2022 ده‌ستپێده‌كات، كه وڵاتی سعودیه میوانداری ده‌كات، هه‌ر یه‌ك له هه‌لبژارده‌كانی( به‌حرێن، كوێت، فه‌ڵه‌ستین، ئیمارات، عێراق) به‌شداری ده‌كه‌ن.