زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا ئه‌م یارییانه‌ له‌ كاتژمێر 09:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێن: (ئه‌ڵمانیا ـ ئینگلاند)، (ئیتاڵیا ـ هه‌نگاریا)، (بۆسنه‌ ـ رۆمانیا)، (لیتوانیا ـ توركیا).
  • ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ جامی لاوانی ئاسیا ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (عێراق ـ كوێت) كات 04:00ـی ئێواره‌، (ئوسترالیا ـ ئوردن) كات 04:00ـی ئێواره‌، (ئوزبه‌كیستان ـ ئێران) كات 08:00ـی شه‌و، (قه‌ته‌ر ـ توركمانستان) كات 08:00ـی شه‌و.
  • رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا: پاریس سانجێرمان سوورە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ زیدان بۆ ئەوەی لە شوێنی پۆچێتینۆ سەرکردایەتی یانەکە بکات دوای ئەوەی راهێنەرە ئارجێنتینەکە بە پێکهاتەیەکی بەهێزەوە نەیتوانی لە چماپیۆنزلیگ سەرکەوتوو بیت، بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ زیدان و کارگێری پاریس سانجێرمان کۆببنەوە بۆ ئەوەی لەسەر خاڵەکان رێکبکه‌ون و ئۆفەرێکی پێویستی پێشکەش بکەن.
  • رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا: زێدان یه‌ك مه‌رجی بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی پاریس سانجێرمان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی راهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای بۆ ره‌خسا نابێت رێگری لێ بكرێت.
  • رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا: بایرن میونشن ئۆفەری یەکەمی بە بڕی ٢١ ملیۆن پاوەند و چوار ملیۆن پاوەند پاداشت پێشکەشی لیڤەرپوول کردووە تا دەستبەرداری سادیۆ مانێ بێت، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە ئۆفەرەکەی باڤارییەکانی رەتکردووەتەوە. مانێ لە چەند رۆژی رابردوودا لە لیدوانێکدا گوتی: نزیکەی ٪٦٠ بۆ ٪٧٠ی خەڵکی سەنیگال حەز دەکەن من لە لیڤەرپوول بڕۆم و منیش حەزەکەیان دەهێنمەدی.
  • لە یارییەکی دۆستانە و ئامادەکاری بەڕازیل لە تۆکیۆی پایتەخت بووە میوانی ژاپۆن و یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە، تاکە گۆڵی سەرکەوتنی بەڕازیل لە خولەکی 77 نێیمار دا سیلڤا بە لێدانی سزا تۆماری کرد. نێیمار لە 119 یاریدا ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 74 گۆڵ بەرز کردەوە و تەنیا سێ گۆڵی دیکەی پێویستە بۆ ئەوەی ریکۆردی پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی هاوتا بکاتەوە و ببێتە گۆڵکاری مێژوویی سیلیساو، به‌مه‌ش بەڕازیل پێنجەمین سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا کە ئەم هەڵبژاردەیە لە دوایین 13 یاریی نەدۆڕاوە و دوایین دۆڕانیشی ساڵێک لەمەوبەر لە کۆتایی کۆپا ئەمریکا بوو کە بەرامبەر ئارجێنتنیا دۆڕا.
  • رافایل نادال تێنسزانی ئیسپانیا لە پاریس نازناوی رۆلان گارۆسی نمایشکرد، کە ئێواره‌ی یەکشەممه‌ی رابردوو لە یاریی کۆتایی بە سێ سێتی بێبەرامبەر لە کاسپەر روودی نەرویجی بردەوە و ژمارەی نازناوەکانی گراندسلامی گەیاندە ٢٢ نازناو. نادال لەسەر پردی ئالێکساندەری سێیەم لەسەر رووباری ساین نازناوەکەی نمایشکرد.
ھەواڵی زیاتر