- رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی: ناتوانم یانه‌ی نوێم ئاشكرا بكه‌م، تاكه شتێك كه لای من روون بووه‌ته‌وه وه‌رزی داهاتوو یاریی بۆ بایرن میونشن ناكه‌مه‌وه.
- پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌ی بایرن میونشن ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو له بارسێلۆنا دووره و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خاڵه‌كان گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و له ئێستادا هه‌وادارانی بارسێلۆنا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ پێشوازیكردن له گواستنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی.
- ئیسكۆ ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید كه دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ له ریال مه‌درید ده‌ڕوات، ئیسكۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ڤالێنسیا پێگه‌یشت، دواتر له 2011 روویكرده یانه‌ی مالاگا، دوای دوو وه‌رز یاریكردن بۆ ئه‌و یانه‌یه، له 2013 به باشترین یاریزانی لاوی جیهان دیاری كرا، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌ی یاریی بۆ یانه‌ی شایانه كرد كه‌مترین خولهك یاریی كردووه، 53 گۆڵ و 56 ئاسیستی تۆمار كردووه.
- رۆژنامه‌ی ماركا: ئا‌نتۆنیۆ پینتۆس راهێنه‌ری جه‌سته‌یی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه توانی هێزی هیلاك و ماندووی ریال مه‌درید بگه‌یه‌نێته لوتكه، پینتۆس چه‌كی كپ و سه‌ربازی ونی ریال مه‌درید بوو له‌م وه‌رزه كه توانی چامپیۆنزلیگ و لالیگا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بباته‌وه.
- كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: ئەمە زەحمەتترین نازناوی ئەورووپی بوو بەدەستی بهێنم، ئێمە لە قۆناخی 16ـه‌وە زەحمەتییەکی زۆرمان بینی تاکو نازناوەکەمان بەدەستهێنا، لەوانەیە بەرامبەر پاریس سانجێرمان، مان سیتی یان چێڵسی دوودڵ بووبین و گومانمان هەبوو سەربکەوین، بەڵام لە یاریی کۆتایی یاریزانەکان متمانەی تەواویان هەبوو سه‌رده‌كه‌ون.
- كارلۆ ئانچیلۆتی: بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید بەراورد بە یانەکانی دیکە زۆر ئاسانترە، ئێمە زۆر بە باشی مامەڵەمان لەگەڵ یارییەکە کرد، کەس بڕوای نەدەکرد ئێمە ئەم وەرزە نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەینەوە، کاتێک لە کلاسیکۆ 4-0 بەرامبەر بارسێلۆنا دۆڕاین، فلۆرێنتینۆ پێرێز پێی گوتم نیگەران مەبە نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنین.
- كارلۆ ئانچیلۆتی: من تەنیا یەک کارم کردووە بۆ ئەوەی ئاستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەرەو پێشەوە بچێت، متمانەی زیاترم پێداوە و وام لێکردووە متمانەی بەخۆی هەبێت، چونکە لە سەرەتای وەرز ئاستی جێگیر نەبوو بەڵام هەمیشە لە پێکهاتەی سەرەکی دامدەنا، کاتێک وەرزی رابردوو ئێڤەرتۆنم بەجێهێشت دڵتەنگ بوون، بەڵام دڵنیام ئێستا دڵخۆشن، من بە کۆرتوام گوتبوو من دەتگەیەنمە یاریی کۆتایی و تۆش نازناوەکەمان بۆ یەکلا دەکەیتەوە.
- پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا: بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی ماركۆس ئالۆنسۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ی چێڵسی نزیك بووه‌ته‌وه، پێشتر ئه‌م به‌رگریكاره له ئه‌كادیمیای ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2010 روویكرده یانه‌ی بۆڵتۆنی ئینگلیزی، دوای 3 وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فیۆرێنتینا كرد، پاشان له 2016 به به‌های 23 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی چێڵسی، له‌گه‌ڵ یانه‌ی جلشینه‌كانی له‌نده‌ن له كۆی 212 یاریی، 29 گۆڵ و 23 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی كۆتایی دێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی بێت ده‌یه‌وێت رووبكاته بارسێلۆنا.