لیڤه‌رپوول كێی بۆ شوێنی مانی دیاری كردووه؟
یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، ده‌یه‌وێ له بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی سادیۆ مانی، بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دیكه‌دا واژۆ بكا، به‌و پێیه‌ی له هاوینی دادێ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێ دێڵێ.
سایتی لیڤه‌رپوول ئیكۆ، ڕایگه‌یاندووه، كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول په‌یوه‌ندیی به عوسمان دێمبلییه‌وه كردووه، تا ڕازیی بكا و وه‌رزی دادێ له لیڤه‌رپوول بێ، له كاتێكدا دێمبلیش بڕیاری داوه بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌دا واژۆ نه‌كا، له‌م مانگه‌دا بۆنده‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ.
پێشتر لیڤه‌رپوول زیاتر له جارێك هه‌وڵی دابوو بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا بكا، به‌ڵام به‌رشلۆنه وابه‌سته‌ی بوو و ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.
ڕاپۆرتی مێدیا ئینگلیزییه‌كانیش به‌م دواییه باسیان له‌وه كرد، كه وه‌رزی دادێ عوسمان دێمبلی له خولی ئینگلیزی ده‌بێ.
سادیۆ مانی، یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، له ساڵی 2016ـدا چووه یانه‌ی لیڤه‌رپوول، سادیۆ له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول له هه‌موو خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا 23 گۆڵی له 50 یاریدا تۆمار كردووه، ڕۆڵیكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه له ئه‌نجامه باشه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانیدا بینیوه.
مانیی 30 ساڵان، له یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگی 2018ـیش گۆڵێكی له ریاڵ مه‌درید كرد، له‌و یارییه‌ی له كیێڤ به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام گاریس ساوزگێت، توانی دوو گۆڵ تۆمار بكا و یانه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ سه‌ربخات و ناسناوه‌كه بباته‌وه.
مانی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالیشی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا بۆ یه‌كه‌مجا له‌مێژووی خۆیدا، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌ربژێر بكرێ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان.