یانەی پاریس سان جێرمان ئەکادیمیا له‌ دوو شاری كوردستان ده‌كاته‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ کردنەوەی ئەکادیمیای وەرزشی لە جیهاندا، لە شاری ئامه‌د لە باکووری کوردستان و له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ئەکادیمیایەکی وه‌رزشی کردەوە.

لەناو ئەکادیمیاکەدا ئەم منداڵانەی لە تەمەنی 3 بۆ 19 ساڵین لە بواری وەرزشدا پەروەردە دەکرێن و فێر ده‌كرێن و راهێنانیان پێ ده‌كرێ، ئامانجی ئەم ئەکادیمیایەش بۆ یاریزانانی تۆپی پێیە لە دیاربەکر تا ببنە ئەستێرە.
هەروەها بڕیار دراوە کە ئەم یانەیە وەرزشییە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەکادیمیایەکی دیکە بۆ هەمان مەبەست لە شاری هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بکاتەوە.
سێنار تۆپراك، سەرۆكی ئەكادیمیای تۆپی پێی دیاربەكر سەربه‌ پاریس سان جێرمان رایگەیان:، زۆر حەزی لە تۆپی پێ بووە و دەیەوێت ئەو دەرفەتە بداتە منداڵانی دیاربەكر.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەم نزیكانە ئەكادیمیای تۆپی پێی پاریس سان جێرمان لە هەولێر دەكەنەوە .
سینار تۆپراک لە لێدوانێکیدا رایگه‌یاندووه‌: پاریس سانجێرمان تیپێكی بەناوبانگی جیهانییە. ئێمە ویستمان ئەم دەرفەتە بهێنینە دیاربەکر بۆ ئەوەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ دیاربەکریش بەجێبهێڵن. دوای یەک دوو هەفتە ئەکادیمیای تۆپی پێی پاریس سانجێرمان لە هەولێر دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی منداڵەکانمان لە هەولێر.

ھەواڵی زیاتر