هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئه‌نچیلۆتی ئه‌و كاته‌ی به‌ به‌رشلۆنه‌ دۆڕان، چ به‌ڵێنێكی به‌ پێرێز دا؟

تۆنی كرووس چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌
تۆنی كرووس، یاریزانی ئه‌ڵمانیی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، په‌یامێكی له‌باره‌ی داهاتووی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنس لیگ له‌لایه‌ن یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه‌، كاتێك به‌ ئه‌ندامی 1-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی برده‌وه‌، تۆنی كرووس، یاریزانی ئه‌ڵمانی، لێدوانێكی دا و رایگه‌یاند: داهاتووی من؟ دوو ساڵی تر له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌مێنمه‌وه‌.
بۆ بیرهێنانه‌وه‌، گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ی هێڵی ناوه‌ڕاست، كه‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌، له‌ هاوینی ساڵی 2023 كۆتایی پێ دێ.
رۆمانۆ باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ كرووس ده‌بێته‌ به‌شێكی پلانی وه‌رزی داهاتووی ریاڵ مه‌درید، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كرێ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆند له‌گه‌ڵ ئۆریلین چوامینی، یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی مۆناكۆدا ده‌كا.
بۆ بیرهێنانه‌وه‌، كرووس ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدا یه‌كسان كرده‌وه‌، كه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی جامه‌ دوو گوێیه‌كه‌ (چامپیۆنس لیگ) كه‌ پێنج جاره‌، تا ئێسته‌ 10 یاریزان توانیویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌.

ئه‌نچیلۆتی ئه‌و كاته‌ی به‌ به‌رشلۆنه‌ دۆڕان، چ به‌ڵێنێكی به‌ پێرێز دا؟
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، رایگه‌یاند، كه‌ خۆشحاڵه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنس لیگ.
ئه‌نچیلۆتی ده‌ڵێ: به‌ ئه‌سته‌مییه‌كی زۆره‌وه‌ گه‌یشتینه‌ ئێره‌، به‌ڵام شایان بووین، ئه‌م یانه‌ و ئه‌زموونه‌كه‌ی، هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ بوو، گۆڵیكی ڤینیسیۆس و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی كۆرتوا، كۆتایی به‌ چیرۆكه‌كه‌ هێنا.
ئه‌نچیلۆتی، گوتیشی: لیڤه‌رپوول یانه‌یه‌كی به‌هێزه‌، به‌ڵام به‌رگریكارانی ئێمه‌ ڕووبه‌ریان له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول، تێگه‌یشتنی له‌ یانه‌كانی تر ئاسانتره‌، چونكه‌ ناسنامه‌یه‌كی ڕوونیان هه‌یه‌ و یارمه‌تییان داین كه‌ ئاماده‌كارییه‌كی له‌و جۆره‌ بكه‌ین كه‌ كردمان و به‌رهه‌می هه‌بوو، ده‌مانزانی له‌ دژی ئه‌وان چ ستراتیژییه‌ك په‌یڕه‌و بكه‌ین، له‌پشتی به‌رگرییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕمان نه‌دانێ.
گوتیشی: ئه‌و كاته‌ی له‌ 20ی ئاداری رابردوو به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه‌ دۆڕاین، پێرێزم دڵنیا كرده‌وه‌ و پێم گوت نیگه‌ران و دوودڵ مه‌به‌، خولی ئیسپانیا و چامپیۆنس لیگیش ده‌به‌ینه‌وه‌، پێم وابوو كه‌ ئه‌وه‌ شتێكی راست بێ، كه‌ پێم گوت.