رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
سادیۆ مانی نزیك بوو له مانچسته‌ر، چۆن لیڤه‌رپوول قۆستیه‌وه؟
سادیۆ مانی، یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، له ساڵی 2016ـدا نزیك بوو له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه بكا، به‌ڵام له كۆتاساتدا له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌وه و چووه لیڤه‌رپوول، ئه‌وه‌ش به هۆی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌كه‌وه بوو.
سادیۆ مانی خۆی ئه‌و زانیارییه‌ی دركاندووه، ده‌ریشكه‌وت چوونی بۆ لیڤه‌رپوول بۆ ئه‌و به خێر شكایه‌وه.
سادیۆ له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول له هه‌موو خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا 23 گۆڵی له 50 یاریدا تۆمار كردووه، ڕۆڵیكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه له ئه‌نجامه باشه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانیدا بینیوه.
مانیی 30 ساڵان، له یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگی 2018ـیش گۆڵێكی له ریاڵ مه‌درید كرد، له‌و یارییه‌ی له كیێڤ به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام گاریس ساوزگێت، توانی دوو گۆڵ تۆمار بكا و یانه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ سه‌ربخات و ناسناوه‌كه بباته‌وه.
مانی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالیشی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا بۆ یه‌كه‌مجا له‌مێژووی خۆیدا، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌ربژێر بكرێ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕه‌نگه هه‌له‌كه به‌م جۆره نه‌بووایه، ئه‌گه‌ر له 2016 له یانه‌ی ساوسهامپتۆنه‌وه بچووایه‌ته یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جیمی كاراگه‌ر، یاریزانی پێشتری یانه‌ی لیڤه‌رپوول، كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلێگراف بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مانی یاده‌وه‌ریی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ده‌گێڕێته‌وه كه له كلۆپهوه بۆی چووه و ویستوویه‌تیی بیباته لیڤه‌رپوول، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش وای كرد په‌شیمان بێته‌وه و بچێته لیڤه‌رپوول. له كاتێكدا كلۆپ پێشتریش هه‌وڵی دابوو سادیۆ مانی بباته ریزی یانه‌ی دۆرتمۆند.
مانی ده‌ڵێ: زۆر نزیك بووم له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه بكه‌م و بۆنده‌كه‌م ئاماده بوو، له‌سه‌ر هه‌موو شت و كاروبارێك ڕێك كه‌وتین، هه‌موو شتێك ئاماده بوو، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه، بیرم كرده‌وه و وتم نامه‌وێ بچمه مان یوو، هاتمه بڕوا كه به‌شداریی ئه‌و پڕۆژه‌یه بكه‌م كه یۆگن كلۆپ پێی هه‌ڵده‌ستێ.
گوتیشی: هێشتاش له‌بیرمه كه یه‌كه‌م په‌یوه‌ندییم له كلۆپهوه پێ گهیششت، پێی گوتم سادیۆ، گوێ بگره، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ت بۆ باس بكه‌م چی له دۆرتمۆند ده‌گوزه‌رێ.
دووپاتیشی كرده‌وه: ئه‌و كاته‌ی ویستی بچمه دۆرتمۆند و كاره‌كه سه‌ری نه‌گرت، ویستی و هه‌وڵی دا بۆم ڕوون بكاته‌وه، پێی وتم باشه و كێشه نییه، ڕووداو به ڕووداو، من تێ ده‌گه‌م.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: دواتر وتی، ئێسته دهتمهوێ بۆ لیڤه‌رپوول، وتیشی باشه و دۆرتمۆند له‌بیر ده‌كه‌ین، داوای كرد بیر له داهاتوو بكه‌ینه‌وه و سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ئایینده، پێی وتم پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه و دهتمهوێ كه ببێته به‌شێك لێی.
مۆرینهۆ خه‌ون به ده‌ستخستنی ڕۆناڵدۆوه ده‌بینێ
خۆزێ مۆرینهۆ ده‌یه‌وێ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بباته ریزه‌كانی یانه‌ی رۆماوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بگاته چامپیۆنس لیگ.
خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی، ته‌مای ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆندی گه‌وره واژۆ بكا، تا یانه‌كه‌ی له وه‌رزی دادێ ئاستێكی جیاوازی هه‌بێ.
مۆرینهۆ به‌م دواییه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی كۆنگره‌ی ئه‌ورووپی بباته‌وه، دوای بردنه‌وه‌ی له ڤاینۆردی هۆڵه‌ندی له یاریی كۆتاییدا.
دوای ئه‌و ناسناوه، مۆرینهۆ رایگه‌یاند، كه ده‌یه‌وێ له چامپیۆنس لیگی وه‌رزی دادێ بێ، به‌ڵام پاڵپتیی كارگێڕیی یانه‌كه‌ی ده‌وێ.
رۆژنامه‌ی كۆرێێری دێلۆ سپۆرت، باسی له‌وه كردووه، كه مۆرینهۆ ده‌یه‌وێ سێ یاریزانی گرانبه‌ها بباته ریزه‌كانیه‌وه، ئه‌وانیش له ناوه‌ندی جیاوازی یاریكردن بوون.
بۆ هێڵی ناوه‌ڕاست، ده‌یه‌وێ ماركۆس سینیسی له ڤاینۆردهوه بباته ریزه‌كانی، گرانێت جاكاش له ئارسناڵ، یان دۆگلاس لویزی یاریزانی ئه‌ستۆن ڤێلا.
بۆ هێرشبردنیش ده‌یه‌وێ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێری مانچسته‌ر یونایتد بباته ریزه‌كانیه‌وه، له‌گه‌ڵ پاولۆ دیبالا، كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆڕایی له یوڤی بڕوا.
ئێسته ڕه‌وشه‌كه زه‌حمه‌ت و سه‌خته، به تایبه‌ت كه ڕۆناڵدۆ و یانه‌كه‌ی دووپاتی مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
ئیریك تین، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی مان یوو، چه‌ندان جار وتوویه‌تی ڕۆناڵدۆ ڕه‌هه‌ندێكی گرنگی پڕۆژهیهكهیهتی. بۆیه دیبالا ده‌بێته بژارده‌یه‌كی لۆژیكی، به‌ڵام ئینته‌ر میلان نزیكترین یانه‌یه له‌و یاریزانه، نه‌ك ڕۆما.