ڕۆناڵدۆ له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه‌ چی به‌ یاریزانانی یانه‌كه‌ی گوت؟

مێسی گه‌وره‌ترین بێبه‌ختی فه‌ره‌نسایه‌
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌ژه‌نتینیی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، له‌ وه‌رزی یه‌كه‌میدا له‌گه‌ڵ یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌دا، به‌ختی بۆ نییه‌.
تۆڕی ئۆبتا، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ به‌ درێژایی ئه‌م وه‌رزه‌، مێسی 10 تۆپی به‌ر ستوون و ڕاگری گۆڵ كه‌وتووه‌ و نه‌بووه‌ته‌ گۆڵ.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ وه‌رزی 2006/2007ـه‌وه‌، هیچ یاریزانێك له‌ وه‌رزێكدا ئه‌و ژماره‌یه‌ی تۆمار نه‌كردووه‌.
لیۆنێل مێسی له‌ 24 یاریی خولی فه‌ره‌نسادا، 4 گۆڵی تۆمار كردووه‌. بۆ بیرهێنانه‌وه‌، لیۆنێل مێسی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی ناكاو، له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ چووه‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ بۆندێكی خۆڕاییدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌دا كۆتایی هاتبوو.
بۆندی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان، تا هاوینی 2023ـیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ بۆ وه‌رزی سێیه‌م.

ڕۆناڵدۆ له‌باره‌ی داهاتوویه‌وه‌ چی به‌ یاریزانانی یانه‌كه‌ی گوت؟
یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا باسی داهاتووی خۆی كردووه‌، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ دێ، كه‌ چه‌ندان ڕاپۆرتی پزیشكی دووپاتیان كرده‌وه‌، ڕۆناڵدۆ یانه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێ، به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی یانه‌كه‌ی به‌ چامپۆنس لیگی وه‌رزی دادێ.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی بریتانی، ڕۆناڵدۆ به‌ یاریزانانی یانه‌كه‌ی گوتووه‌، له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئیریك تین، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی هونه‌ریی یانه‌كه‌، داوای لێ بكا نه‌ڕوات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، هیچ كه‌سێك زیاتر‌ له‌ ڕۆناڵدۆ، به‌و دۆخه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ نیگه‌ران نییه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه‌ یانه‌كه‌ جێ بهێڵێ و ده‌یه‌وێ یارمه‌تیی یانه‌كه‌ بدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چامپیۆسن لیگ و هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ له‌ وه‌رزی دادێ.
ڕۆناڵدۆ به‌ هاوڕێكانی گوتووه‌: ئه‌گه‌ر راهێنه‌ری نوێ ڕایه‌كی جیاوازی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ من په‌شیمان نیم و لێره‌ ده‌مێنه‌وه‌. چه‌ندان یاریزانی لاویش مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان پێ خۆشه‌، چونكه‌ پێیان وایه‌ كه‌ لێیه‌وه‌ فێر ده‌بن.

ھەواڵی زیاتر