سێ یانە لە خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستان گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین

لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان قۆناغی دووەم چەند یارییەک بەڕێوەچوون، یانەی ئاشتی پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەی دووەم توشی یەکەم دۆڕان بوو لە خولەکە و بە پێشمەرگەی سلێمانی دۆڕا، لەگەڵ ئەوەیشدا بەر لە تەواو بوونی خولەکە هەردوو یانە سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێڕین، لە کۆمەڵەی دووەمیش یانەی هەندرێن پلەکانی یەکەمی بەدەستهێناو گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین، لەنێوان هەولێر و خاکیش یەکێکی تریان دەگاتە قۆناغی کۆتایی ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکان دەخاتە ڕوو.

خشتە و کاتی یارییەکانی گەڕی حەوتەم
سێ گەڕ لە یارییەکانی خولی تازەپێگەیشتووان ماوە و لە هەردوو کۆمەڵەکە هەر یەک لە یانەکانی ئاشتی و پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتونەتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین لە کۆمەڵەی یەکەم ڕکەبەری لەو کۆمەڵەیە نەماوە، لە کۆمەڵەی دووەمیش یانەی هەندرێن بەفەرمی گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و بلیتی سەرکەوتنی یانەی چوارەم لە نێوان یانەکانی خاک و هەولێردا دەبێت کە لە گەڕەکانی داهاتوودا چارەنوسی یانەی چوارەمیش ئاشکرا دەبێت.
لە ئێستەدا بەهۆی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی قوتابیان، یارییەکانی خولەکە بۆ ڕۆژی ٢٠ ی ئەم مانگە دواخراون.
یارییەکانی گەڕی داهاتووی خولەکەیش بەم شێوەیە دەبن:
کۆمەڵەی یەکەم
هەندرێن – هەولێر
سێمێل – زاخۆ
یانەی خاک چاوەڕوانە
کۆمەڵەی دووەم
هەڵەبجەی شەهید – شێروانە
سیروانی نوێ – پێشمەرگەی سلێمانی
یانەی ئاشتی چاوەڕوانە

ڕیزبەندی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکە
١-هەندرێن ١٥خاڵ لە ٥ یاری
٢- هەولێر ١٠ خاڵ لە ٥ یاری
٣- خاک ٥ خاڵ لە ٥ یاری
٤- سێمێل ٣ خاڵ لە ٥ یاری
٥- زاخۆ ١ خاڵ لە ٤ یاری
کۆمەڵەی دووەم:
١-ئاشتی ١٨ خاڵ لە ٧ یاری
٢- پێشمەرگەی سلێمانی ١٥ خاڵ لە ٦ یاری
٣- سیروانی نوێ ٧ خاڵ لە ٦ یاری
٤- شێروانە ٦ خاڵ لە ٧ یاری
٥- هەڵەبجەی شەهید ١ خاڵ لە ٦ یاری
٦- سەورە سفر خاڵ لە ٥ یاری
ئەم وەرزەی خولی تازەپێگەیشتووەکانی کوردستان لەسەرەتادا بەشیوازی پارێزگاکان بەڕێوەچوو، بەجۆرێک لە هەر پێنج پارێزگاکە یانەکان پاڵاوتنیان کرد و ١١ یانە سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی، کە ئێستە ئەو ١١ یانەیە دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا لە هەر کۆمەڵەیەک ٢ یانە سەردەکەون کە هەر یەک لە یانەکانی هەندرێن لە کۆمەڵەی یەکەم و ئاشتی و پێشمەرگەی سلێمانی لە کۆمەڵەی دووەم سەرکەوتون و یانەی چوارەمیش ماوە.

ھەواڵی زیاتر