پاڵەوانێتی تیروکەوانی ئاسیا بۆ یانەکان لە سلێمانی دوێنێ به بهشداریی 21 یانهی 8 وڵاتی عهرهبی دهستیپێكرد، ركابەرییهكان لهسهر ئاستی ركێرڤ و كۆمپاوند و میكسەر بۆ كوران و كچان بهڕێوهدهچێت.
پاڵەوانێتیەكە لەسەر داوای یانەی سلێمانی بوو، كە فیدراسیۆنی تیروكەوانی عەرەب بە هاوكاری فیدارسیۆنی تیروكەوانی عێراق رەزامەندییان نیشاندا و دەستی بە یارییەكانی كرد.
ئازاد سەفوەت بەرێوبەری گشتی پاڵەوانێتیەكە رایگەیاند، دوای كۆبوونەوەی فیدراسیۆنی تیروكەوانی وڵاتانی عەرەب لە مانگی سێی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی ئێمە وەك یانەی سلێمانی راپۆرتی خۆمان بەرز كردەوە بۆ ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیە، دواتر بەزۆرینەی دەنگی فیدراسیۆنەکە، داواكەمان قبوڵ كراو بەمشێوەیە پاڵەوانێتیەكە ئێستا لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
ئازاد گوتیشی: بەهۆی ئەو ئەزموونەی هەمانبوو لەساڵی 2013 لە پاڵەوانێتیی وڵاتانی عەرەب و بوونی پێداویستی یاریەكە لەم پاڵەوانێتیە بەكاری دەهێنینەوە، بەڵام كێشەیەك كە لەم پاڵەوانێتیە بۆمان دروستبووە لە توانای ئێمەدا نەبوو، چونكە لەعێراقدا نیە بوونی تایمەر بوو بۆ گرتنی كاتی هاویشتنی تیرەكان لەلایەن یاریزانانەوە.
بەرێوبەرەكەی پاڵەوانێتیەكە ئاماژەی بەوەشدا: پێشتر بڕیاربوو 10 هەڵبژاردە بەشداری پاڵەوانێتیەكه بكهن، بەڵام بەداخەوە دوو هەڵبژاردەیان كشانەوە و 21 یانەی هەشت وڵات بەشداری پاڵەوانێتیەكەیان كردووە، بەڵام بەداخەوە تەنها سێ یانە لە شاری سلێمانی بەشدارن كە یانەكانی سلێمانی و سیروانی نوێ و پێشمەرگەی سلێمانین.
سەفوەت دهشڵێت:” هۆكاری كەمی یاریزانان و یانەكانی كوردستان بەهۆی نەبوونی یاریزان دەگەرێتەوە بۆ ركابەریەكانی دووری 70م.
شاری سلێمانی بۆ دووەمجارە باوەش بۆ ركابەریەكانی پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكانی دەكاتەوە دوای ئەوەی ساڵی 2013 بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی عێراق پاڵەوانێتیی وڵاتانی عەرەب بەرێوەچوو.