گەڕێکی تری یارییەکانی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی کوردستان قۆناغی دووەم ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر ٣:٠٠ خولەک و لە یەک کاتدا ٤ یاری بەڕێوەدەچن، یانەی ئاشتی پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەی دووەم میوانداری یانەی شێروانە دەکات، لە کۆمەڵەی دووەمیش یانەی هەندرێنی پێشەنگی یانەکان لە شاری کەرکوک دەبێتە میوانی یانەی خاک، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکان دەخاتە ڕوو.

خشتەو کاتی یارییەکانی گەڕی حەوتەم بەمشێوەیە دەبێت:
کۆمەڵەیە یەکەم: چوارشەممە/ ٢٩/٤/٢٠٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠
سیروانی نوێ – هەڵەبجەی شەهید/ یاریگەی سیروانی نوێ
ئاشتی – شێروانە/ یاریگەی ئاشتی
پێشمەرگەی سلێمانی چاوەڕوانە
کۆمەڵەیە دووەم: هەینی/ ٢٩/٤/٢٠٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠
خاک – هەندرێن/ یاریگەی خاک/ یاری دواخراوی گەڕی سێیەم
ڕیزبەندی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکە بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-هەندرێن ١٢خاڵ لە ٤ یاری
٢- هەولێر ٩ خاڵ لە ٤ یاری
٣- خاک ٤ خاڵ لە ٣ یاری
٤- سێمێل ٣ خاڵ لە ٤ یاری
٥- زاخۆ ١ خاڵ لە ٤ یاری
کۆمەڵەی دووەم:
١-ئاشتی ١٥ خاڵ لە ٥ یاری
٢- پێشمەرگەی سلێمانی ١٢ خاڵ لە ٥ یاری
٣- سیروانی نوێ ٦ خاڵ لە ٤ یاری
٤- شێروانە ٣ خاڵ لە ٥ یاری
٥- هەڵەبجەی شەهید سفر خاڵ لە ٥ یاری
٦- سەورە سفر خاڵ لە ٥ یاری
ئەم وەرزەی خولی تازەپێگەیشتوەکانی کوردستان لەسەرەتادا بەشیوازی پارێزگاکان بەڕێوەچوو، بەجۆرێک لە هەر پێنج پارێزگاکە یانەکان پاڵاوتنیان کرد و ١١ یانە سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی، کە ئێستە ئەو ١١ یانەیە دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا لە هەر کۆمەڵەیەک ٢ یانە سەردەکەوێ بۆ قۆناغی کۆتایی.